بەفڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرش کرایە سەر ماڵی موقتەدا سەدر لەنەجەف
  2019-12-07       1604       

محەمەد ساڵح عێراقی، كەسایەتی نزیك لە موقتەدا سەدر، رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، ناوچەی "حانانە" لە پارێزگای نەجەف كە ماڵی موقتەدا سەدر لەوێیە، بە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان بۆردومان كراوە.

ئاوێنە: محەمەد ساڵح عێراقی لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكردوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ناوچەی "حەنانە" لە پارێزگای نەجەف روبەڕوی بۆردومان بۆتە لەلایەن فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانەوە، ئەوەش وەك كاردانەوەیەك بەرامبەر فەرمانەكەی شەوی رابردوی سەدر بۆ "كڵاو شینەكان" تا خۆپیشاندەران لە بەغدا بپارێزن، هەروەك بەرامبەر ئەو فەرمانەی پێشتریشییەتی بۆ پاراستنی خۆپیشاندەرانی نەجەف.

"كڵاو شینەكان" لایەنگرانی رەوتی سەدرن كە لەگۆڕەپانی خۆپیشاندانەكاندا بڵاوەیان پێكراوە بۆ پارێزگاریكردن لە خۆپیشاندەران ئەوەش بە فەرمانی موقتەدا سەدر.

ئەو كەسایەتییە نزیكە لە سەدر هێمای بۆ ئەوە كردوە كە لێكۆڵینەوە سەبارەت بە بۆردومانەكە دەستیان پێكردوە.

لەگەڵ بەیاننامەكەدا محەمەد ساڵح عێراقی وێنەیەكی بڵاوكردۆتەوەو دەڵێت، وێنەی دوای بۆردومانەكەیە.

سەدر لە ئێستا لە شاری قوم لە ئێرانە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×