گومرگی هەرێم چەند بڕیارێكی گرنگی لەسەر هاوردەكردنی خواردن و كاڵای ئێرانی دەرکرد
  2020-02-23       840       
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێمی كوردستان چەند بڕیارێکی گرنگی لەبارەی هاوردەکردنی کاڵاو شمەکی ئێرانی بۆ ناو خاکی هەرێم دەرکرد.

ئاوێنە: لە نوسراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ كه‌ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی گومرگی كردووە، بڕیاریدا ڕێگە نەدرێت هیچ خواردن و كاڵایەكی ئێرانی بەبێ پشكنین هاوردەی هەرێم بكرێت.

هەر لە نوسراوەكەدا هاتووە، داوا لە سەجەم بەرێوەبەرایەتییەكانی گومرگ كراوە ڕێگە بەهیچ خواردن و كاڵایەك نەدرێت لە خاڵە سنورییەكانەوە بێتە ناو خاكی هەرێم تا ئەو كاتەی لە پشكنین دەردەچێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×