ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ی ئاداری ٢٠٢٠، لە پارێزگای بەسرەی باشووری عێراق، دوو توشبووی دیکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کۆڤید-١٩ گیانییان لەدەست دا.
ئاوێنه: بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای بەسرە رایگەیاند،دوو كه‌س كه یه‌كێكیان ته‌مه‌نی ٧٠ ساڵه‌و ئه‌وی دیكه‌شیان ژنێكی ته‌مه‌ن ٥٥ ساڵه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌و دو كه‌سه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه پێشتر پشكنینیان بۆ ئه‌نجامداوه‌و ده‌ركه‌وتوه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان، ئه‌مڕۆش له بیابانه‌كانی رمێله‌ی سه‌ر به‌قه‌زای زوبێری رۆژئاوای به‌سرە به‌خاك ده‌سپێردرێن.
شه‌وی رابردو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق بڵاویکردەوە، ٢٣٣ حاڵه‌تی توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه، ٢٠ كه‌سیش به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، هاوكات ٥٧ كه‌سی دیكه‌ش كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بون چاكبونه‌ته‌وه.