ڕاکان جبوری سه‌ردانی‌ مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی‌ ده‌كات
  2020-03-24       1352       
ڕاکان جبوری، محه‌مه‌د عوسمان
ڕاکان جبوری، پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک سه‌ردانی‌ مەڵبەندی (2)ی‌ ڕێکخستنی کەرکوکی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی‌ كرد.

ئاوێنه‌: به‌پیَِی‌ راگه‌یه‌ندراوی‌ مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی‌، "دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە محه‌مه‌د عوسمان لێپرسراوی مەڵبەندی (2)ڕێکخستنی کەرکوکی یەکێتیی پێشوازی لەڕاکان جبوری پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک کردووه‌، کە بەڕێزیان بەمەبەستی پیرۆزبایی کردن سەردانی لێپرسراوی مەڵبەندی کرد".

له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، "بەڕێز ڕاکان جبوری ڕۆڵی یەکێتی بەرز نرخاند لەخزمەتکردنی کەرکوک‌و نەتەوەو پێکهاتەکانی بێ جیاوازی".

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شكراوه‌، "لێپرسراوی مەڵبەند سەرەڕای بەخێرهاتنی ناوبراو، هاوکات باسی لەدواین بەرەو پێشوەچون و هەوڵەکان کرد بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناوشاری کەرکوک‌و دەوروبەری، لەو بارەیەوە پاڵپشتی مەڵبەندی (2)ڕێکخستنی دەربڕی بۆ ئیدارەی محەلی شارەکە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەو ڤایرۆسە کوشندەیە، هەروەک وێڕایی گەیاندنی گلەیی و ناڕەزایەتیەکان، باسی چارەسەر کردنی کێشەو گرفتەکانی هاوشاریان و کێشەی گەڕەکە بێ تاپۆکان و گەیاندی خزمەتگوزاری بۆ ئەو ناوچانەو خزمەتکردنی سەرجەم ناوچەو گەڕەکەکانی شاری کەرکوک کرد بەبێ جیاوازی."
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×