شەش توشبوی دیكەی كۆرۆنا لە هەولێر تۆماركران
  2020-04-01       9842       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: شەش حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنا لە هەولێر تۆماركراون.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، شەش توشبوی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ لە شاری هەولێر دەستنیشانکران.

ئەوەشی خستەۆوڕو كە چوار لە توشبوەكان دو ئافرەت و دو پیاون كە بەرکەوتەی توشبوانی پێشون لە "مەلائۆمەر."

ئاشكراشیكردوە كە دو توشبوەكەی دیكە یەک پیاو و یەک ئافرەتن کە یەکێكیان لە وڵاتی بەریتانیا گەڕاوەتەوە لە 2/26 دوای بانگەوازی وەزارەتی تەندروستی پەیوەندی کردوەو پشکنینی بۆ کراوە.


زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×