وەزیری تەندروستی: هەرێمی کوردستان لەبەردەم مەترسیەکی گەورە و کارەساتی مرۆییدایە
  2020-04-06       872       
دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “هەرێمی کوردستان لەبەردەم مەترسیەکی گەورە و کارەساتی مرۆیی دایە”.

ئاوێنە: ئەم پەیامەی سامان بەرزنجی کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردۆتەوە، دوای ئەوە دێت کە ئەمڕۆ ٤١ حاڵەتی دیکەی کۆرۆنا لە هەولێر تۆمار کران و زۆربەیان بەرکەوتەی پرسەکانی گەڕەکی کارێزان بوون.

دوای ٤١ حەڵەتەکەی ئەمڕۆ کۆی گشتی حاڵەتەکانی هەرێم گەیشتە ٢٧٧ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ(کۆڤید-١٩) و تا ئێستا ٣ کەس گیانیان لەدەست داوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×