كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان پێشبینی ده‌كات له دره‌نگانی
ئه‌مشه‌ودا رێژه‌ی ئه‌و بارانبارینه‌ی ناوچه‌كانی باشوری كوردستانی گرتۆته‌وه
زیاتر ببێت.
ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی
هه‌رێمی كوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ئاوێنه كه‌وتوه
رایگه‌یاند"ئێستا باران بارین به‌رده‌وامی هه‌یه له زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی
هه‌رێم."
وتوشیه‌تی"پێشبینی ده‌كرێت له دره‌نگانی شه‌و رێژه‌كه‌ی
زیاتر بێت به تایبه‌تی له پارێزگای هه‌ولێر, كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری له‌گه‌ڵ بارینی
به‌فر له ناوچه شاخاوییه سنورییه‌كان."
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه"به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی
به‌هۆی لاوازبونی كاریگه‌ری نزمه پاله‌په‌ستۆكه ئاسمان نیمچه هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو
ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارینی نمه باران له كات و شوێنی جیا جیا."