مەحمود ڕەزا: قوتابخانەی سیاسی بارزانی ، شکستی هێناوە لە ئیدارەدان
  2020-06-03       927       


مەحمود ڕەزا رایدەگەیەنێت ، قوتابخانەی سیاسی بارزانی ، شکستی هێناوە لە ئیدارەدان و دەشڵێت ئەگەر مەسرور بارزانی شۆرشێک بەسەر بنەماڵەکەیدا نەکات هیچی پێناکرێت.

ئاوێنە: مەحمود ڕەزا، ئەندامی خولی پیشووی  ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە سەر لیستی گۆڕان لەمیانی گفتوگۆیەکیدا لەگەڵ رادیۆی دەنگی ئەمریکا رایگەیاند ، "قوتابخانەی سیاسی بارزانی فەشەلی هێناوە لە ئیدارەدان و ئەگەر ئەم قوتابخانەیە بەخۆیدا نەچیتەوە هیچی پێناکرێت".

دەشڵێت میللەتی کورد دەمێکە بەدەست کێشە و ململانێکانی ناو بنەماڵی بارزانیەوە دەناڵێنێت و رایدەگەیەنێت " هەر لەسەر دەمی مەلا مستەفاوە ئەم ململانێیانە هەیە و هەمووکات میللەت باجی ململانێکانی نێوان ئەم بنەماڵەیە دەدات "

مەحمود ڕەزا داوا لە موسرور بارزانی دەکات کە شۆرشێک بەسەر بنەماڵەکەیدا بکات  و دەڵێت " ئەگەر ئەم کورە (مەسرور بارزانی) شۆرشێک بەسەر بنەماڵەکەیی خۆیدا نەکات هیچی پێناکرێت"

مەحمود ڕەزا  باس لەوەش دەکات کە ئەمانە هەموو دەستکەوتی گەلی کورد بۆ بنەماڵەکەی خۆیان دەگەڕیینەوە ، بۆیە بەم ئەقڵیەتەوە ناتوانێت چاکسازیی کات و خێر بداتەوە.

 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×