سه‌رۆكی جوڵانه‌ی نه‌وی نوێ ''٤٩ بتڵی ئۆكسجین بۆ نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری هه‌ولێر دابین ده‌كات''.
ئاوێنه: شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌ی نه‌وی نوێ ٤٩ بتڵی ئۆكسجین بۆ نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری هه‌ولێر تایبه‌ت به توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا دابین كرد به‌ڵام له‌لایه‌ن به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه‌وه بتڵه‌كان وه‌رنه‌گیرا.
كاوه عه‌بدولقادر، په‌رله‌مانتاری نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند ''پێشتر قسه‌مان له‌گه‌ڵ دكتۆر لاوه‌ند به‌رێوبه‌ری نه‌خۆشخانه‌كه كرد پێ وتین ئۆكسجینه‌كان بهێنن به خۆشحاڵیه‌وه لێتان وه‌رده‌گرین به‌ڵام ئێستا كه هێناومانه لێمان وه‌رناگرن ده‌ڵێن پێویستمان پێی نیه و داوامان لێ ده‌كه‌ن به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌كه به‌جێبهێلێن، هۆكاره‌كه‌ی ته‌نها سیاسییه''.
له ئێستادا ٢٣٠ توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری هه‌ن، دوێنی کێشەی نه‌مانی بوتڵی ئۆکسجین، له نه‌خۆشخانه‌كه سه‌ری هه‌ڵدا و بارودۆخی ته‌ندروستی ژماره‌یه‌ك توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌وته مه‌ترسیه‌وه ده‌نگی گیان له‌ده‌ستانی ژماره‌یه‌ك توشبوش بڵاوكرایه‌وه.