دادگای تاوانەكانی كەركوك/ گەرمیان 3 كەس سزا دەدات
  2019-06-13       1087       



بەپێی راگەیەنراوێكی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیدارەی گەرمیان سەرۆكایەتی دادگای تاوانەكانی كەركوك – گەرمیان بەتۆمەتی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر 3 كەس سزا دەدات.


ئاوێنە: ئەمرۆ "پێنج شەممە" لەراگەیەنراوێكیدا كە وێنەیەكی بۆ ئاوێنە نێردراوە بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیدارەی گەرمیان نوسیویەتی "لە لایەن هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیانەوە بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و کڕینی چەک بە شێوەیەکی نهێنی (3)سێ تۆمەتبار دەستگیربکرێن و پاش ئەوەی دۆسیەکەیان خرایە بەردەم بەرێز دادەوری لیکۆڵینەوەو هەروەها پاش چەندین دانیشتنی دادگا و خستنەڕووی تەواوی بەڵگەکان و دانپیادانانی تاوانباران بە تاوانەکانیاندا کە لە خوارەوە ئاماژەیان پێ دراوە سەرەنجام لە لایەن سەرۆکایەتی دادگای تاوانەکانی کەرکووک/گەرمیان بەم شێوەیە سزا دران".



راگەیەنراوەكەی ئاسایش


بۆ/کەناڵەکانی ڕاگەیاندن  
سەرۆکایەتی دادگای تاوانەکانی کەرکوک/گەرمیان (3)سێ تاوانباری سزادا
 لە چوارچێوەی هەڵمەتە بەردەوامەکانی هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان سەبارەت بە پاراستنی سەرو ماڵی هاوڵاتیان و پاراستنی سنوورەکە لە هەر دیاردەیەکی نەخوازراو و دەستگیرکردنی تاوانباران و ڕوو بە ڕووکردنەوەیان بە دادگا.. پاش ئەوەی لە چەند مانگی ڕابردوودا توانرا لە لایەن هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیانەوە بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و کڕینی چەک بە شێوەیەکی نهێنی (3)سێ تۆمەتبار دەستگیربکرێن و پاش ئەوەی دۆسیەکەیان خرایە بەردەم بەرێز دادەوری لیکۆڵینەوەو هەروەها پاش چەندین دانیشتنی دادگا و خستنەڕووی تەواوی بەڵگەکان و دانپیادانانی تاوانباران بە تاوانەکانیاندا کە لە خوارەوە ئاماژەیان پێ دراوە سەرەنجام لە لایەن سەرۆکایەتی دادگای تاوانەکانی کەرکووک/گەرمیان بەم شێوەیە سزا دران .
 -1ایوب سعید رشید لە دایک بووی 1995 و دانیشتووی گەڕەکی(گردە گۆزینە)ی قەزای کەلار لە بەرواری1/3/2019 بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراوەو لە بەرواری12/6/2019 بە پێی ماددەی(14/2)ی هۆشبەر بە (3)سێ ساڵ زیندانی و بڕی(100,000)سەد هەزار دیناری عێراقی پێ بژاردن سزا درا. 
 -2سەروەت ابو بکر علی لە دایک بووی 1993 و دانیشتووی(کانی مینا)ی قەزای پێنجوین بە تۆمەتی کڕینی چەک بە شێوەی نهێنی لە بەرواری28/3/2019 دەستگیرکراوەو لە بەرواری12/6/2019 بە پێێ ماددەی(21)ی چەک بە (3)سێ مانگ و یەک رۆژ زیندانی سزا درا. 
 -3شاهۆ محمد سعید لە دایک بووی 1997 و دانیشتووی شاری(مەریوان)ی ووڵاتی ئێران بە تۆمەتی کڕینی چەک بە شێوەی نهێنی لە بەرواری28/3/2019 دەستگیرکراوەو لە بەرواری12/6/2019 بە پێێ ماددەی(21)ی چەک بە (3)سێ مانگ و یەک رۆژ مانگ زیندانی سزا درا. دواتر بۆ بەرسەربردنی ماوەی سزاکەیان هەر(3)سێ تاوانباری ناوبراو ڕەوانەی بەرێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی سلێمانی کران. 

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان
بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×