هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی پرۆسەی چاکسازیی بەردەوامە

لیزا فەلەکەدین کاکەیی
  2020-06-19     539
حکومەتی هەرێمی کوردستان هەنگاو بە هەنگاو یٔامادەکاری بۆ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی دەکات، کۆبوونەوەی رۆژی ۱۷/٦/۲٠۲٠ ی یٔەنجومەنی وەزیران پاڵنەرێکی گرنگ بوو بۆ تێپەراندنی هەندێک بەربەست کەدروست ببوون تایبەت بە بەشی چوارەمی یاسای چاکسازی سەبارەت بە پێشمەرگە و هێزەکانی یٔاسایش و پۆلیسی ناوخۆ، هەر بۆیە کۆبوونەوەی رۆژی ۱۸/٦/۲٠۲٠ ی وەزیری پێشمەرگە لەگەڵ یەکەکانی حەفتا و هەشتا و باسکردن لە یەکخستنی یەکەی ژمێریاری یٔەو دوو هێزە هەنگاوێکی گرنگ دەبێت بۆ پێداچوونەوە بە لیستی موچەی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکخستنەوەی یٔەو دوو هێزە لەچوارچێوەی هەیکەلی وەزارەتەکە.

سەبارەت بە بەشی پێنجەمی یاساکە کە تایبەتە بە پرسی دەرماڵەکان سەرجەم وەزارت و دەستەکان یٔاگادار کراونەتەوە بەوەی کە یٔەو دەرماڵانەی بە ناشایستە خەرجکراون دەسنیشانبکرێن و لەپێناو بەرجەستەکردنی دادپەروەری لە خەرجکردنی دەرماڵەدا ببردرێن.

سەبارەت بە برگەی یەکەم و دووەم لە ماددەی سێزدە لە یاسای چاکسازیدا کە تایبەتە بە پرسی زامنکردنی شایستە داراییە خەرجنەکراوەکانی مووچەخۆران ، لە ۱۸/٦/۲٠۲٠ وەزارتی دارایی بریاریدا بە کردنەوەی هه‌ژماری بانکی بۆ موچەخۆران و سودمەندان لە بودجەی گشتی کە تا یٔێستا هەژماریان نییە. بەپێی یٔەم بریارە لەماوەیەکی دیارکراودا هەر مووچەخۆرێک یٔەژمارێکی بانکی تایبەتی بۆ دەکرێتەوە بۆ زامنکردنی شایستە داراییەکان.

لەبارەی قەرزی ژمارەیەک کۆمپانیا و وەبەرهێنەر کە لە برگەی سێیەم لە ماددەی سێزدەی یاساکەدا هاتووە، لە یٔێستادا ڕێکارە یاساییەکان بۆ وەرگرتنەوەی یٔەو قەرزانە دەستیان پێکراوە و بەپێی یاساکە لە یٔەگەری نەگەراندنەوەی قەرز و سوودی کەڵەکەبوو حکومەت دەستکراوە دەبێت بە مامەڵەکردن بەو رەهنانەی کە بەرامبەر قەرزەکان داینناوە و دواجار گەڕانەوەی یٔەو پارانە بۆ خەزێنەی دارایی حکومەت.

شایانی باسە لە چوارچێوەی پرۆسەی چاکسازی کابینەی نۆیەمدا و لەژێر رۆشنایی ستراتیژییەتی کەمکردنەوەی خەرجییەکان، نەهێشتنی جیاوازی زۆر لە مووچە یەکێکە لەو بابەتانەی کە زۆر بە وردی لەلایەن یٔەنجومەنی وەزیرانەوە کاری لەسەر دەکرێت، لەژێر رۆشنایی یٔەم پرسەدا بریاردراوە لە مانگی حەوتی یٔەمساڵەوە سەرجەم پلە تایبەت و باڵاکان نیوەی کەمتری موچەکانیان پێ بدرێت.

هەروەها حکومەت پلانێکی تایبەتی بۆ چارەسەری کەموکوورتییەکانی خاڵە سنوورییەکان یٔامادە کردووە بەجۆرێک گشت دەروازە سنوری و خاڵە گومرکییەکان بەپێی یاسا ستانداردە نێودەوڵەتییەکان ڕێکخرێنەوە. سەبارەت بەمەش هەریەک لە وەزارەتەکانی دارایی و ناوخۆ لیژنەی تایبەتیان پێکهێناوە بۆ ئەوەی بەزووترین کات کاری یٔەو کۆمپانیا یٔەهلیانە ڕێکبخەنەوە کە بەبێ بوونی هیچ مەرجێکی یاسایی کاردەکەن و خەرج لە هاوڵاتیان و بازرگانان وەردەگرن.

هەنگاوێکی دیکەش بریتییە لە هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم لێخۆشبوونەکان لە ڕسوماتی گومرکی و باج و سەپاندنی باج لەسەر هاوردەکردن و پاڵاوتنی بەرهەمە نەوتییەکان.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×