جەنابی جێگری سەرۆک حکومەت دیناسۆرەکانی باستکردن دروستکراوی کێن؟

شەپۆل عەلی عەسکەری
  2019-05-26     1478
 چەند ڕۆژێک لەمەوپێش گوێمان لەوتارەکەتان گرت له‌کۆنفرانسی حکومڕانی ئەلکترۆنی لەئەستۆنیا  لە ٢٢ی ئایاری ٢٠١٩، بەتەفسیل گوێمان گرت، بەڵام جێی‌ داخەو ئەسەفە کە ئەوەی قسەکانی ئەکرد لایەنێکی ئۆپۆسیزێۆن نەبو بەڵکو خودی خۆت بوی جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
بەڕێز من کە گوێم لەقسەکانت دەگرت دەمگوت بەڕاستی حەقی ئەوەی هەیە کە هەندێ گفتوگۆی لەسەر بکەین لەپێشدا بەوتەکانتدا بچینەوە بۆ ئەوەی ڕونیبکەینەوە ئێوە کە قسە دەکەن بەو پۆستەی کە هەتانەو لەڕوی دیپلۆماسیەوە ناشێ‌و ناکرێ بەڵام چانسەکەی ئێوە لەوەدا بو کەسێکی شارەزای بارودۆخی هەرێم و عێراقی لێنەبوە دیارە کە بتانخەنە بارودۆخێک کە بڕواناکەم کەس حەز بکات کەتێبکەوێ یا هەبووەو ڕوماڵتان نەکردوە!

لەبەشێک لەوتارەکەت باس لەوە دەکەی کە "حکومەتی هەرێم لە ٢٠١٤ بەغدا بودچەی بڕی ئێوەی خستە بارودۆخێکە نەخوازراو و لە هامان کاتدا دابەزینی نرخی نەوت و هێرشی داعش بۆ ناوچەکە و ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی ئەو ناوچانە ڕویانکردە هەرێم ئەمانە هەمووی ئێمەی توشی شکستێکی ئابوری و سیاسی ئەمنی چاوەڕوانەکراو کرد. لە درێژەی قسەکانتان ووتان لەم هەرێمەی ئێمەدا هێشتا دیناسۆر دەژین دەزانم لە شوێناکانی تری جێهان نەماوەن بەڵام لای ئێمە هەن  و زۆر بیرۆقراتن و یاسا وڕێساکان وبڕایارەکان بە تەفاسیڵەوە جێبەچێدەکەن بەڵام ئەمەدەکەن بۆ ئەوەی کە کارەکانی خۆیان جێبەجێ نەکەن".

جەنابی جێگری سەرۆک حکومەت دەتوانی پێمان بڵێی بۆچی و لە سەر چی بەغدا بوودجەی بڕی و هۆکارەکەی چی وکێ بو ناکرێ ڕستەکە بە نیوە چڵی بهێڵیتەوە و تەواوی نەکەی ولە هەموو ووتارەکانت ئەتووت بەڵێ من ئاگاداری گرێبەستەکانی نەوت وغاز و کارەکانی حکومەتم، خۆ ئەگەر ئاگاداری دەباویە  یەکەم ئەم قسانەت نەکردایە یا نەتهێشتایە بگاتە ئەو ئاستەی کە بەغدا بوودجە ببڕێ، خۆت و حیزبەکەت نەکردایە بە پاشکۆی پارتی و سەرۆک وەزیرانەکەی ئێوە یاسای سەربازیتان بەرپادەکرد لە گەڵ پارتی و حکومەتەکەی (نفژ پم ناقش) هەموویتان جێبەجێکرد و دواتر خستانە پاڵ بەغدا، ئەو سیستمە حکومڕانیەی ئێوە بەرپایدەکەن لە قتوی هیچ عەتارێکدا نیە بێ وێنەیە بەڵام بەداخەوە لە بەر نەزانی خۆتان گەڕانەوە خانەی یەکەم لە گەمەی مارو پەیژەکەی کە خۆتان لە بەشێکی دیکەی پەناڵەکەتان ئاماژەتان پێ کرد.

لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠٠٤ دا میللەتی کوردی باشور ڕفڕاندمێکی ئەنجام دا تێکڕای میللەت داوای سەربەخۆیی کرد بەڵام بە هەردوو لاتان گۆڕیتانەوە بە پلەوپایە و دەستکەوتی تایبەت بە خۆتان وەک بنەماڵەکان لە بری ئەوەی بیکەنە دەسکەوت بۆ میللەت بیر وهۆش چاوتان لەو کاتەدا تەنها ڕەنگی سەوزی دۆلاری ئەدی و هیچی تر داواتر ڕەنگە ڕەشەکەی نەوت بەتاواوی کوێر و کەڕی کردن ، کاکی من بە شێوەیەک مەغرور بوبون کەستان نە ئەدی و حیسابتان بۆ کەس نە ئەکرد بۆ خۆتان نەوتتان دەفرۆشت و گرێبەستی سەقەتان واژوودەکرد بە ئێستاشەوە، ومیللەت وحکومەتان خستە ژێر باری قەرزێکەوە بۆ ماوەیەکی زۆر ئەگەر بتوانێت ڕزگاری بێت لێی .

جگەلەوەی کە دزین و بەهەده‌ردانی سەروەت وسامانی میللەتان بە یاسا کرد جۆرەها جۆری کۆمپانایی وەهمی و فەرمیتان دروست کرد کەسوکارەکانتان پێشتر هەموو ئەزانین کە خاوەن چیبوون چۆن دەگوزەران بەڵام فەرموون ئەمڕۆ بیانبێنن کە خاوەنی چین ماشا‌و اللە  و تەبارەک ئەناوع و شکال کۆمپانیانی نەوت و وەبەرهێنان و…هتد. وئەڵێن (هژا من فـ‌چل ربی)…!  لە گەڵ ئەمانە ئەنواع و ئەشکال شتی وردەتان درۆستکرد و ئەوانێش بوون بە شت، ئەلێرەدا بۆ ئەوەی کارەکانی خودی خۆتان و بنەماڵە ودەورو پشت و دواتر حیزب  بەرژەوەندێکانتان بپارێزن ئەم دیناسۆرانەتان دروست کرد کە ئەمڕۆ گلەییان لێ دەکەن .

دەفەرموون تەنها ئەوپارەیەی کە لای هەردوو لاتانە تەنها بەشێکی بگەڕێننەوە هەموو بوودجە و مووچە و بە قەرزەکانی حکومەتیشی پێدەرێتەوە ،ئەم نیفاقە چیە وبەس نەبوو خۆڵکردن بە چێ‌وی خەڵکا ئێوە تا ئێستا ڕێگرن لە نووسینەوەی دەستورێک بۆ هەرێم لە بەر ئەوەی هێشتا لەو بڕوایەدان کە ماوتانە بگەنە ئاستی تێربوون و بەرژەوەندێکانتان ماوێتی، لە لایەکی ترەوە بە هەردوو لاتان وەک ڕۆبۆتان لێهاوە بەدەست وڵاتانی ئیقلیمیەوە بەشی سەرەوە بۆ تورکیا و خوارەوە بۆ ئێران و هەردوو بەش بۆ ئەمریکا و خۆتان خستۆتە گێژاوێکەوە سەرتان لە خۆتان و لە میللەتیش تێکداوە . ڕێگرن لە یەکگرتن و ڕێکخستنی پێشمرگە لە ژێر یەک وەزارەتا و ئێوە ڕێگرن لە ……هتد. 

ئێمە نازانین ئەم هەرێمە بەشیکە لە عێراقی فیدرال یا سەربەخۆیە  یا ئەم هەرێمە بریتیە لە دوو ئیمارەت  ئی دوو بنەماڵە و چەند کلک و گوێیەک یا هەرێمێکە کەیانی خۆی هەیە تێناگەین؟ خۆ ئەگەر بەشێکین لە عێراق دەبێ داهات مەرکەزی بێت وەک هەموو وڵاتە فیدرالەکانی دونیا،دەبێ هەرچی داهاتی وڵات هەیە بگەڕێتەوە بۆ مەرکەز و پاشان دابەشبکڕێ بە یاسا.

ئێوە ئەمەشتان نەکرد لە دوای ٢٠٠٤ ەوە تا ٢٠١٧ هەموو کوردستانتان بە دەستەوە بو راستە بە فەرمی نەبوو بەڵام ئاسایش و پێشمەرگە ئیدارەتان لە وێ بوون بۆ نەتان پاراست و سیاسەتێکی هووشیارتان بەکارنەهێنا بە شێوەیەک کە نەتەوەکانی تر بۆ خۆیان داوای جێبەچیی مادەی ١٤٠ی دەستووری عێراق بکەن ، خۆتان ئەزانن چ هەڵەیەکتان کردوە و دەشزانن کە هەم کەرکوک و ناوچەکانیترتان لە دەست دا هاتوون فەشەلی خۆتان لە هەموو بوارەکان دا ئەخەنە شەمماعەی ئەوانەی کە بە دیناسۆر ناویان دێنن هەڵئەواسن.

ئێمەی میللەت دڵمان بە چیتان خۆش بێ بە پڕۆژە بەنەڕەتێکانی ئەوانە بونەتە ژەهەر و دەچێتە جەستەی هاوڵاتیانی ئەو ناوچانەی کە ئەم پرۆژە سەقەتانەی تێدا کراون ، یا بەو هەموو نە خۆشیە مەترسیادارانەی کە ڕووبەڕوی هاوڵاتیان دەبێتەوە رۆژانە ، یان بە سێکتەری تەندروستی و خزمەتگوزارێکان ، یا بە ماوەی ناڵێین ٢٨ ساڵی رابووردو بە ڵام لە دوای ٢٠٠٤ەوە نەتانتوانی کارەباو ئاو دابێن بکەن ئەو حکومەتەی کە نەتوانێ نە خۆشەکانی تیمار یا چارەسەر بکات حکومەتێکی فاشلە و دەبێ بگۆڕدری ،بەڵام بە گۆڕینی دەمووچاو نابێ دەبێ سیستمەکەی بگۆڕی و یاسا سەروەر کەی لە خۆتانەوە دەست پیبکەن و ووەرنەوە هۆش خۆتان بزانن ج تاوانێکتان بەرانبەر ئەم خاک و خەڵکە کردوە و ج بێ وویژدانیەکتان کردوە و هەربەردەوامیشن، فەرموون ئەوە وەزیرەکەی خۆتان لە بەغدا ئەڵێ مووچە هەمووی ناردراوە بۆ هەرێم بەڵام لەبەر ئەوەی حکومەت قەرزارە دەبێ بیدەنەوە . قەرزێک لەبەر نەزانی و دزی خۆتان بە میللەتی ئەدەنەوە هەر بەڕاست مەنتقی حوکمڕانی ڕەشید بەم شێوەیەیە لای ئێوە بە خەڵکیش ئەڵێن دیناسۆر ئەی ئەبێ بە ئێوە بوترێ چی…..! 

زۆرم لا سەیرە دوای ئەم هەموو شکستانە جورئەتی ئەوەتان نەبوو بێنە سەر شاشەکان و داوای لێبوردن بکەن لەوەی کە فەشلتان کرد لە بەڕێوەبردنی حکومەت و دابینکردنی لای کەم خزمەتگوزاریە سادەکانی کە پیویست بوو بۆ میللەت ودەست لەکار بکێشنەوە هیچ نەبێ بۆ ناو ناوبانگی خۆتان لە پاشە ڕۆژ، ئێوە خاوەن میللەتێکن مەڕ ئاسا بێ وەی کەچی نەتانتوانی لە برسێتی و چاوچنۆکی خۆتان نەک دووژمن بیانپاڕێزن بە ڕاستی جێی داخە.  
 دیناسۆرەکان ئێوە دروستانکردن و خۆشتانکرد بە سەرۆک و جێگر سەرۆکی دیناسۆرەکان، کورد ووتەنی " گەورە ئاو دەڕێژێ و بچووک پێی لێ دەخشێنێ" شوکر ‌هووشیارە مەحوی تێئەگا دونیا خەراباتە..!  
  
 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×