نابێت "ژنبون"ی ئەو بەرێوەبەرە گشتییە بەكەم تەماشابكرێت، كە حكومەتی هەرێم-ی سەغڵەت كردوە

مەم بورهان قانع
  2020-02-29     493
مێژوی مرۆڤایەتیی، خاوەنی سەدان و هەزاران ژنە، كە مێژو شانازییان پێوە دەكات. لە كایەی فیكر و فەلسەفەوە بیگرە، تا كایەی سیاسەت و لەوێیشەوە بۆ كایەی ئەكادیمیی و ئینجا بۆ بواری كارگێڕیی و پاشان دونیای زانست و هونەر و بوارە جیاجیاكانی ژیان بەگشتیی.

ژن، لەروی هەست و سۆزەوە، زۆر لە پێش پیاوەوەیە. لەروی وردبینییەوە، زۆر لەپێش پیاوەوەیە (بێگومان بەگشتیی قسە دەكەم). لەروی پەروەردەكردنی منداڵەوە، زۆر لەپیاو ماندوتر و لەپێشترە. لەروی كارگێڕییەوە، وردتر و بەسەلیقەترە.

بۆیە، پێمانوانەبێت ژن كارەكتەرێكی بچوكە و ئیدی پۆستێكی حكومیی، ئەگەر ژنێك بەرێوەیببات، پێمانوابێت جیاوازە لەهەمان پۆست، ئەگەر پیاوێك بەرێوەیببات.

پێمانوانەبێت، ئەگەر ژنێكی بەرێوەبەری گشتیی وەزارەتی دارایی عیراقیی، موچەی ئەم مانگەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان-ی بۆ چەند رۆژێك و پاڵپشت بە داوایەكی ئەندامێكی دەستەی دەسپاكیی پەرلەمانی عیراقیی راگرتبێت، ئەوا وەكو كارەكتەرێكی بچوك تەماشای بكەین و بڵێین: "ژنێك حكومەتی هەرێم-ی سەغڵەت كردوە!"، بەڵكو ئەوە پۆستەكەیەتی (ژن بێت، یان پیاو) ئەم حكومەتە بێ‌ پلان و ناشەفاف و نا ئیدارییەی هەرێمی سەغڵەت كردوە و بە بڕیاری بەرێوەبەرێكی گشتیی لە وەزارەتی دارایی عیراق (كە وەزیرەكەیشی كوردە)، بۆ زیاتر لە دە رۆژ موچەی زۆرینەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دوادەخات.

ئەم دواخستنی موچەیەی هەرێم لەلایەن بەرێوەبەرێكی گشتییەوە لە بەغداد (ژن بێت یان پیاو، جێگای باس نییە)، پێیوتین: چەندە حكومەتی هەرێم بێباكە لە وەڵامنەدانەوەی پرسیاری پەرلەمانتاران و داخوازیی خۆپیشاندەران، بە هەمان هێندەیش، بەرێوەبەرێكی گشتیی لە بەغداد، بێباكە لە نەناردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم و بەكەم تەماشاكردنی حكومڕانیی لە هەرێمی كوردستان.
زۆرترین بینراو
ڕونكردنه‌وه‌ی‌ پۆلیس له‌باره‌ی‌ ئه‌و سێ كه‌سه‌ی‌ كه‌ لەکەیسی‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر غالب محه‌مه‌د ناویان بڵاوبۆته‌وه‌
لاهور شێخ جەنگی: حكومەت داوای ئازادكردنی سێ كەس دەكات كە لەسەر پەلاماردانی دكتۆر غالب دەستگیركراون
لەبارەی ھێرشەکەی داعش لە خانەقین ئاسایش و مه‌حمود سه‌نگاوی‌ لێدوانی‌ دژ به‌یه‌ك ده‌ده‌ن
وەزیری ئاوەدانكردنەوە: هێڵی ئاسنین لە هەرێم بە سێ قۆناغ جێبەجێدەكرێت
لە ھەولێر بە پاساوی کارنەکردنی كامێراكانی چاودێری دۆسێی هێرشكردنە سەر چالاكوانێك راگیرا
عه‌بدوڵاى مه‌لا نورى :هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتى و ئاسایشى سلێمانى له‌ كه‌یسه‌كه‌ى غالب محه‌مه‌د نقه‌یان له‌خۆیان بڕیوه
عەین عیسا، شەڕ لەنێوان سوپای تورک و هێزەکانی ڕژێمی سوریا ڕوویدا
دو پەرلەمانتار: قسەكانی لاهور شێخ جەنگی ئاماژەی مەترسیدارن
وردەكاری هێرشە موشەكییەكەی سەر هەولێر لە زاری یەكێك لە تۆمەتبارانی هێرشەكەوە
نرخی دراوەكان لەكاتی كردنەوەی بازاڕ
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×