دەوری تەکنەلۆجیا لەناسینەوەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا

به‌ختیار ئه‌مین
  2020-03-10     1459
بەپێی ڕاپۆرتی‌ دەزگای تەندروستی جیهانی (who) سەرەتا ڤایرۆسی کۆرۆنا کە بەکۆڤید-١٩ ناسراوە  لە ٣١ی سێبتەمبەری ٢٠١٩ دا لەشاری وهانی وڵاتی چینەوە سەری هەڵدا. دواتر ئەم ڤایرۆسە بەخێرایەکی چاوەڕوان نەکراو بڵاو بووەوە بە هەموو جیهاندا. مەترسی ئەم ڤایرۆسە گەیشتە ئەو ئاستە ترسناکەی کە لەهەندێ ووڵاتدا هەموو جوڵەیەکی هاووڵاتیانی پەکخست و تەنانەت کار گەشتە ئەوەی کە باری نائاسایی ڕابگەیەنرێت لە زۆر ووڵاتدا بەنمونە لە (چین، ئێران، ئیتاڵیا، چەند وولایەتێکی ئەمریکا، کۆریای و یابان...هتد). 

ئەوەی جێگای دڵخۆشیە تیمەکانی تەندروستی جیهانی بەردەوامن لە گەڕان بەدوای ڤاکسین و چارەسەر بۆ ئەم ڤایرۆسە مەتریسدارە، بەڵام ئەوەی کە زۆر کاری تیمەکانی تەندروستی ووڵاتانی قورسکردوە ئەویش  ناسینەوەی توشبوانی ڤایرۆسەکەیە یان دۆزینەوەی ئەو ناوچەیەیە کە ڤایرۆسەکەی تێدا بڵاوە. بۆیە خۆشبەختانە پسپۆڕانی تەکنەلۆجیای زانیاری توانیان  لە ڕێگای تەکنەلۆجیای ژیری دەستکردەوە کە بە (Artificial Intelligence)  ناسراوە هاوکاری ووڵاتی چین بکەن لە دەستنیشانکردنی توشبوان و هەڵگرانی ڤایرۆسی کرۆنا لەسەرجەم جێگا قەرەباڵەغەکانی وەکو فڕۆکەخانەکان، بازاڕ و ویستگەی شەمەندەرەکان (بڕوانە سەرچاوەکانی ٣ و ٤). هاوکات پسپۆڕان توانیان لە ڕێگای هەردوو تەکنەلۆجیای کۆمپیوتەر ڤیژن و ڕۆبۆتی زیرەکەوە کە بەشێکن لە تەکنەلۆجیای ژیری دەستکرد کاری تیمەکانی تەندروستی ئاسانتر بکەن و توشبوانی ڤایرۆسی کرۆنا یان بۆ بدۆزنەوە لە شوێنە قەرەباڵغەکاندا یان ئەو ناوچەیەی کە ڤایرۆسەکەی تێدا بڵاوە.

ئێستا لە ڕێگای تەکنەلۆجیای ژیری دەستکردەوە دەتوانرێت کەسی توشبوو یان هەڵگری  ڤایرۆسی کرۆنا لەناو چەندین کەسی دیکەدا بدۆزرێتەوە، بە تایبەتریش لە شوێنە گشتی و قەرەباڵغەکاندا بەبێ بەکارهێنانی ئامێری پێوەری پلەی گەرمی لەش. هەروەها بە ڕێگەیەکی ئاسانتر و بە بەکارهێنانی ڕۆبۆتی زیرەک  دوو کۆمپانیای چینی و هۆڵەندی توانیان پشکنین بۆ سەرجەم ئەو جێگایانە بکەن کە گومانی بڵاونەوەی ڤایرۆسەکەی تیدایە. بۆیە لەم ڕێگەیەوە تیمەکانی ڕشتنی دەرمانی دژە ڤایرۆس کارەکانیان ئاسانتر دەبێت و حکومەت دەتوانێت هاوکاری پزیشکی بەزووترین کات بگەیەنێتە شوێنی دەستنیشان کراو. لە ئێستادا هەردوو پرۆسەکە بەسەرکەوتووی لە ووڵاتی چین بەکاردەهێنرێت و هاوکارێکی باشە لە دەستنیشان کردن و دۆزینەوەی ئەو جێگایانەی کە مەترسی ڤایرۆسەکەی لێ دەکرێت. ئێستا چین سەلماندنی کە توانای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کرۆنای هەیە بەچەندین شێوازی نوێی زانستی. 

هیوادارم پێویستمان بەم ڕێگایانە نەبێ لە کورستان، بەڵام ئەگەر بوو ئەوا من ئامادەم هاوکاری کوردستان بکەم لە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای ژیری دەستکرد  لە فڕۆکەخانەکان، سەرسنور یان  بازاڕ و شوێنە گشتیەکاندا تاوەکو  توشبوانی ڤایرۆسی کرۆنا بدۆزرێنەوەو چیتر نەهێڵرێت کە تێکەڵ بە دانیشتوان ببن. 

د.بەختیار ئەمین (توێژەرو وانە بێژ  لە زانکۆی لیڤەرپوڵ- ئینگلتەرا)

سەرچاوەکان
١. https://www.who.int/health-topics/coronavirus
٢. https://www.google.com/amp/s/venturebeat.com/2020/03/03/how-people-are-using-ai-to-detect-and-fight-the-coronavirus/amp/
٣. 
 https://www.google.com/amp/s/www.aljazeera.com/amp/news/2020/03/china-ai-big-data-combat-coronavirus-outbreak-200301063901951.html
٤.
https://www.forbes.com/sites/jeremybogaisky/2020/02/10/we-are-running-as-fast-as-we-can-coronavirus-sparks-surge-in-demand-for-infrared-fever-detection-equipment/#2992d63360c9

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×