ڕامانی سەربەخۆبوون! جیاوازی تەمەنی ئەمریکا و قەڵاتی هەولێر؟

کارۆخ خۆشناو
  2020-11-01     827

لە سەروبەندی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکادا، سێ پرسیاری جدی لە خەیاڵ و ئەندێشەمدا گەڵاڵە بوون:

پرسیاری یەکەم:
ئایا تەمەنی قەڵاتی هەولێر چەندە، هەروەها تەمەنی ئەمەریکا وەک زلهێزترین وڵاتی جیهان چەندە؟

وەڵام: 
سەرچاوە مێژوویەکان پێمان دەڵێن کەوا تەمەنی (قەڵاتی هەولێر) لە نێوان (6000 بۆ 8000) ساڵە و بەگوێرەی ڕێکخراوی (یونسکۆ)ی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان، قەڵاتی هەولێر دێرێنترن شاری دنیایە کە تاکو ئێستاش ژیانی تێیدا بەردەوام بێت، بەڵام تەمەنی ئەمەریکای سەربەخۆ و مۆدێرن تەنها (244) ساڵە، چونکە لە ساڵی (1776) باوکانی دامەزرێنەر (Founding Fathers) بەسەرکردایەتی (جۆرج واشنتن) سەربەخۆیی ئەمەریکایان ڕاگەیاند، کە بە (Declaration of Independence) ناسراوە.

پرسیاری دووەم:
بۆچی ئەمەریکا لەم ماوە کورتەدا بووە بە (Super Power) و زلهێزترین ووڵاتی دونیا، بەڵام ئێمەی کورد دوای سەدان ساڵ لە بازنەیەکی داخراودا دەخولێینەوەو نەبۆینەتە خاوەن کیان و دەوڵەتێکی سەربەخۆ؟

وەڵام:
وەڵامی ئەم پرسیارە قسە زۆر هەڵدەگرێت، بەڵام باشترین وەڵام پەرەگرافێکە لە پەرتووکی (کــوردســتـان، ئــه‌و وڵاتـه‌ی کـه‌ نییـه‌) لە نــووســینی (ئـینگمـار کـارڵسـۆن) کە دەڵێت:

بـه‌ریتـانیـا لـه‌ یـاداشـتنـامـه‌یـه‌کـدا  بـۆ ( کۆمەڵەی گەلان/عصبـە الامـم) لـه‌ سـاڵی (1920) ڕا و بۆچوونیان بـه‌رامبـه‌ر بـه‌ کــورد بەم شێوەیەی خوارەوە بوو:

(کــورد لــه‌ عــێــراقــدا، هــیـچ جــۆره‌ یــه‌کێتییــه‌کـی ڕامیــاریــان نییــه‌، کــه‌ ئــه‌مـه‌ش پێــویسـتــه‌ بــۆ بــه‌دیهــێنــانـی بـه‌ڕێـوه‌بـه‌رایـه‌تییـه‌کی ســه‌ربـه‌خــۆ، ڕێکخــراو و هــه‌ڵــوێســتیــان لــه‌ســه‌ر پــایــه‌ی خێـڵ دامــه‌زراوه‌، نــه‌ داب و نــه‌ریتـی خــۆبــه‌ڕێــوه‌بــردنیــان هــه‌یــه‌، نــه‌ داب و نــه‌ریتـی دامــه‌زراوه‌ییان هــەیــە، شـێـــوه‌ی ژیــانیــان ســه‌ره‌تـاییــه‌ و زۆربــه‌یــان نــه‌خــوێنــده‌وار و جــاهــیلـن، گــومــان لــه‌ گشــت جــۆره‌ ده‌ســه‌ڵاتێـک ده‌کــه‌ن و بـێ دســپلین و بـێهــه‌ســتـی بــه‌رپــرســیــاریه‌تیـن)

پرسیاری سێیەم: ئایا کورد ئەم قۆناغەی سەرەوەی تێپەڕاندووە کە لە یاداشتنامەکەی بەڕیتانیادا هاتووە بۆ کۆمەڵەی گەڵان؟ 
یاخود ماوەی (100) ساڵە لە بازنەیەکی داخراودا دەخولێتەوە؟

وەڵامی ئەم پرسیارە بۆ خوێنەرانی بەڕێز جێدەهێڵم، تەنها بە مەبەستی بەخۆداچوونەوە و هەڵوەستەکردنی نەتەوەیی و نیشتیمانی؟

لە کۆتاییدا دەڵێم ئایا کاتی ئەوە نەهاتووە سەرکردایەتی (سیاسی کوردستان) بە ئەنجندایەکی نەتەوەیی و نیشتیمانی، قۆناغی ڕابردووی پڕ لە ڕق و کێنە تێپەڕێنێت و (Move on) بکات بەرەو نوسینەوەی دەستورێکی مۆدێرن و هاوچەرخ، تاکو بتوانێت زاڵ بێت بەسەر ئالەنگاریە ئابوری و سیاسی و تەندروستیەکان (کۆڕۆنا-کۆڤید19) بەمەبەستی خۆ ئامادەکردن بۆ ڕووبەڕوو بونەوەی هەڕەشەکان و قۆستنەوەی دەرفەتەکان؟



تێبینی: 
بۆ ماوەی (20) ساڵ لە قەڵاتی هەولێر ژیاوم، لەنێوان ساڵەکانی (1980 تاکو 2000) هەروەها نزیکەی (5) ساڵیش لە ئەمەریکا ژیاوم لە کاتی خوێندنی ماستەر لە ساڵەکانی (2012 تاکو 2016).


* نوسەری ئەم بابەتە سەرۆکی ئینستیتیوتی توێژینەوەی (ئەمریکی-کوردی)ە

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×