سلێمانی

عەزیز ڕەئوف
  2019-11-01     1376

بەو دێوەدا گرنگە کە سلێمانی وەک شاری داهێنەر لەبواری ئەدەبی دەستنیشان کرا، بەڵام دەبێت ئەوەش بڵێین ڕێگریەکان زۆر بوون کە وای کرد سلێمانی لانی کەم لەم چەند ساڵەی دواییدا هەوڵی زۆردرا لە شار بخرێت.

سلێمانی شاری ئەدەبی داهێنەرەکانی‌و شاری بێئەدەبی سیاسیەکانێتی. ئەوەی ئەم شارە سرکەی پێ دەناسرێتەوە تەسلیمنەبوونیەتی بەیەک هێزو یەک گروپ و یەک حزبی دیاریکراو. سلێمانی درۆی زۆری لەگەڵ کراو زۆر هەوڵدرا لەشار بخرێت. 

ئەم شارە لەسەردەستی حزب کۆڵانەکانی پڕ کران لەخێڵ‌و کورسی پۆستەکانی لەلایەن کوڕانی بنەماڵە دیاریکراوەکانی بەناو شۆڕشەوە داگیرکرا. سلێمانی ئەو شارەی بەسەراو سەهۆڵەکەوە جوانە، ئێستا بەرزاییەکانی لەلایەن سیاسیەکانیەوە کۆنترۆڵ کراوەو ئەوەی ئەم شارەی بەشاری هێشتۆتەوە سیاسیەکانی نیە بەڵکو شەقامەکانیەتی، بینابەرزەکانی نیە بەڵکو گەڕەکە سادەکانیەتی.

پێویست بەوە ناکا سیاسیەکان شانازی بەم نازناوەوە بکەن، ئەسڵەن ئەوەی سلێمانی هێشتۆتەوە هێزە سیاسیەکانی نین، ئەوەی ئەم شارەی کەم تا زۆر لەشار خست ئەو بەناو سیاسی‌و ئۆپۆزسیۆنی بەتاڵ‌و بەرپرسی نمایشکەرو کوڕانی داگیرکەری بەرزایی‌و پارێزگاری تەشریفاتی‌و قردێلەبڕبوون کە وایکرد سلێمانی تەواو ماندوو شەکەت بێت بەدەست ئەم هەموو قسەو بەڵێن‌و دروشم‌و جنێوەی سیاسیەکان بەیەکترو بەبەرامبەریان دەدا.

ئەگەر ڕەوا بێت سلێمانی بەشاری ئەدەب ناو بنێین، ئەوا بێ دوودڵی دەبێت بەشاری بێئەدەبی سیاسی‌و بەرپرسەکانی ناوزەدی بکەین.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×