شێوازی دابەشكردنی موچەی 13 هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت ئاشكرادەكرێت
  2019-08-21       1548       

ژمارەی ئەو خاوەن پێداویستیە تایبەتانەی کە موچەکانیان بۆ گەڕاوەتەوە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە 13 هەزارە، لەو ژمارەیە 834 کەسیان لەگەرمیانن و بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی گەرمیان شێوازی دابەشكردنی موچەی ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانە ئاشكرادەكات.

ئاوێنە، ئەیاد محەمەد: بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی گەرمیان، دەرون عومەر بەئاوێنەی ڕاگەیاند"ژمارەی ئەو کە سانەی کەخاوەن پێداویستی تایبەتن دەکەونە سنوری گەرمیانەوە 834 خاوەن پێداویستی تایبەتن و موچەیان بۆ دەگەڕێتەوە".

سەبارەت بەشێوازی وەرگرتنی موچەکەیان وتی"لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتمەندەوە موچەکەیان وەردەگرن ئێمە لیستمان بۆ کردون، هەروەها بۆ هەر خاوەن پێداویستیەکی تایبەت فایلی تایبەت بەخۆی ئامادەکراوە، ئەو لیژنەیە تەئکید لەفایلەکەی دەکاتەوەو موچەکەی پێدەدات".

وتیشی"یەکەمجار ئەو لیژنەیە موچەکەیان پێدەدات دواتر بەهەمان شێوەی پێشو لەڕێگەی بانکەوە موچەکەیان وەردەگرن".

لەبارەی موچەکانی ڕابردویانەوە دەرون عومەر هێمای بۆ ئەوەکرد"ئێستا یەک موچەیان پێدەدرێت دواتر ئەبێت وەزارت لەڕێگەی یاداشتێکەوە داوای موچەکانیان بکات، ئەگەر دارایی ڕەزامەندی نیشان بدات بۆیان سەرفدەکرێت، ئەم یەک موچەیە کە پێیان دەدرێت ئەکەوێتە هەفتەی داهاتوەوە".

ئەنجومەنی وەزیرانی لەکۆبونەوەی ڕۆژی چوارشەمە (7/8/2019) بڕیاری دا بە گەڕانەوەی موچەی 13 هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت، ئەویش دوای ئەوەی دوبارە پشکنینیان بۆ کراوەو لەلیژنەی پزیشکی دەرچون.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×