ماسی‌و ئۆمیگا 3 ئارەزوی جگەرەکێشان کەم دەکەنەوە
  2019-09-14       1354       

ئا: ئاوێنە

 

لێكۆڵینه‌وه‌كان سه‌لماندویانه‌ ماسیی‌ خه‌زێنه‌یه‌كی‌ ئاڵتونه‌ بۆ ته‌ندروستیی‌ به‌هۆی‌ ئه‌و پێكهاته‌ی‌ كه‌ تێیدایه‌و سود به‌مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ ئاره‌زوی‌ جگه‌ره‌كێشان كه‌مده‌كاته‌وه‌ له‌كه‌سی‌ جگه‌ره‌كێش. زاناكان ده‌ڵێن ئه‌و پێكهاته‌یه‌ی‌ له‌ئۆمیگا3 هه‌یه‌ وا له‌جگه‌ره‌كێشه‌كان ده‌كات ئاره‌زوی‌ نیكۆتینیان نه‌مێنێت هه‌ر بۆیه‌ ده‌ڵێن پێویسته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ رۆژانه‌ حه‌بێكی‌ ئۆمیگا 3 بخۆن.
توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه‌ پێویسته‌ ژنانی‌ دوگیان ماسیی‌ یان ئۆمیگا 3 بخۆن چونكه‌ ده‌یانپارێزێت له‌توشبون به‌خه‌مۆكیی‌ له‌كاتی‌ دوگیانییه‌كه‌یاندا. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ ئاستی‌ ژیریی‌ له‌منداڵ زیاد ده‌كات هه‌ربۆیه‌ زۆر پێویسته‌ له‌قۆناغه‌كانی‌ سه‌ره‌تای‌ خوێندن بدرێت به‌منداڵ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ئاستی‌ خوێندن باش بێت، هه‌روه‌ها ماسیی‌ زۆر پێویسته‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ نه‌خۆشیی‌ دڵیان هه‌یه‌ پێویسته‌ هه‌فته‌ی‌ دو جار بخورێت یان ئۆمیگا 3 بخورێت كه‌ هه‌مان سودی‌ ماسیی‌ هه‌یه‌، هه‌روه‌ها ماسی‌ به‌سوده‌ بۆ پاراستنی‌ مرۆڤ له‌نه‌خۆشیی‌ زه‌هایمه‌رو خه‌ڵه‌فان‌و چه‌ندین نه‌خۆشیی‌ تر كه‌ په‌یوه‌ستن به‌مێشكه‌وه‌.


زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×