5 هۆكار كه‌ ده‌بنه‌ هۆی‌ دواكه‌وتنی‌ سوڕی‌ مانگانه‌
  2019-09-14       1785       

ئا: ئاوێنە

 

دواكه‌وتنی‌ سوڕی‌ مانگانه‌ كێشه‌ی‌ زۆرێك له‌خانمانه‌و زۆر كات بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ سه‌ردانی‌ پزیشك ده‌كه‌ن، ئه‌م خاڵانه‌ی‌ خواره‌وه‌ به‌شێكن له‌هۆكاری‌ دواكه‌وتنه‌كه‌.


1- دڵه‌ڕاوكێ‌
دڵه‌ڕاوكێ‌ یه‌كێكه‌ له‌هۆكاره‌كانی‌ دواكه‌وتنی‌ سوڕی‌ مانگانه‌، چونكه‌ له‌كاتی‌ ڕاڕایی‌ له‌ش بڕێكی‌ زیاتر هۆرمۆن ئه‌ڕژێت‌و به‌مه‌ش هێلكه‌ ناتروكێت‌و سوڕی‌ مانگانه‌ رونادات.


2- نه‌خۆشیی‌
توشبون به‌نه‌خۆشیی‌ كتوپڕ، جا هه‌ر نه‌خۆشییه‌ك بێت هه‌ندێجار ئه‌بێته‌ هۆی‌ دواكه‌وتنی‌ سوڕی‌ مانگانه‌، چونكه‌ هه‌ندێ‌ نه‌خۆشیی‌ ئه‌بنه‌ هۆی‌ گرفت بۆ سوڕه‌كه‌.


3- گۆڕانكاریی‌ له‌رۆتینی‌ ژیان

هه‌ندێجار كاتێك گۆڕانكارییه‌ك له‌ژیانی‌ خۆت ده‌كه‌یت ده‌بینیت سوڕه‌ مانگانه‌كه‌ت دواده‌كه‌وێت. بۆ نمونه‌ كاتێك كاتی‌ ئیشوكارت له‌رۆژه‌وه‌ ده‌كه‌یت به‌شه‌و ده‌بینیت گۆڕانكاریی‌ نه‌رێنیی‌ له‌له‌شت روده‌دات.

4- خواردنی‌ ده‌رمان
هه‌ندێجار خواردنی‌ ده‌رمان، جا بۆ هه‌ر نه‌خۆشییه‌ك بێت، ده‌بێته‌ هۆی‌ دواكه‌وتنی‌ سوڕی‌ مانگانه‌، یاخود وه‌ستانی‌ بۆ ماوه‌یه‌ك.


5- قه‌ڵه‌ویی‌

زۆرجار زیادبونی‌ كێش یاخود به‌پێچه‌وانه‌وه‌ لاوازیی‌ جه‌سته‌، هۆكارن بۆ دواكه‌وتنی‌ سوڕی‌ مانگانه‌، بۆیه‌ زۆر پێویسته‌ ئاگاداری‌ له‌ش‌و لارت بیت.

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×