لەرێگەی ماڵپەڕێکەوە هەلی کار بۆ بێکارانی هەرێم دەدۆزرێتەوە
  2019-11-06       2888       
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم رایگەیاند، بە هاوکاری رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی سیستەمی بەکارخستنی ئەلیکترۆنی “پۆرتاڵی کار” یان کردۆتەوە.

ئاوێنه‌: وەزارەتەکە پێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردۆتەوە، لەسەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەکانی کار لە هەولێر و دهۆک و سلێمانی و گەرمیان و سۆران و زاخۆ پۆرتاڵەکە کاردەکات.

وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی  باسی لەوەشکردوە، ئەو ماڵپەڕە خزمەتگوزاری گەڕان بەدوای کار پێشکەش دەکات بۆ ئەو کەسانەی بەدوای کاردا دەگەڕێن.

ئاشکرایشکردوە، هەر لەرێگەی ئەو ماڵپەڕەوە کرێکار بۆ ئەو خاوەن کارانە دەدۆزریتەوە کە پێویستیان بە کرێکارە.

بۆ سه‌ردانكردنی ماڵپه‌ره‌كه‌ كلیك بكه‌
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×