فراكسیۆنی نەوەی نوێ: لە دهۆك پەرلەمانتارێكمان لەلایەن هێزێكی ئەمنییەوە رفێندرا
  2025-06-29       574       

فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان ئاشكرایكرد، لە پارێزگای دهۆک هێزێکی ئەمنی، سیپان ئامێدی، پەرلەمانتاری فراكسیۆنەكەیانی بەرەو شوێنێكی نادیاررفاندوە.

ئاوێنە: فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی كوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە لە راگەیەنرداوێكدا وتی، لە پارێزگای دهۆک هێزێکی پارتی سیپان ئامێدی، پەرلەمانتاری کوردستان لە فراکسیۆنی نەوەی نوێیان رفاند.

ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئەم کارە چەتەگەرییەی پارتی دوای قسەکانی ئەو پەرلەمانتارە دێت لەسەر مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی کە پرسیار دەکات ئایا ژیانی ئەو و پێشمەرگەیەک وەک یەکن؟"

فراكسیۆنەكە وتویەتی"ئەو رەفتارەی پارتی کارێکی مافیاگەرییە کە پەرلەمانتار بڕفێندرێت، هەروەها مەسعود بارزانی نەک شایەنی ئەو رەخنانەیە کە (سیپان ئامێدی) لێی گرتوە، بەڵکو لەوەتەی هەیە خۆی و بنەماڵەکەی مایەی نەگبەتی میللەتی کوردو نەهامەتیەکانی خەڵکن، بە دزی و تاڵانی بنەماڵەکەیان گەلی کوردو خەڵکی کوردستانیان بەم رۆژە گەیاندوە."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×