بورهان مەجید: ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ هه‌رێم گێچەڵ‌و شەڕم پێدەفرۆشن
  2019-12-10       2925       
بورهان مەجید

هونه‌رمه‌ندی‌ گۆرانیبێژ بورهان مەجید ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ له‌ڕێی‌ چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌ كه‌ ئه‌و به‌ "چەقۆ وەشێن" ناویانده‌بان ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ هه‌رێم گێچەڵ‌و شەڕی‌ پێدەفرۆشن.

ئاوێنه‌: هونه‌رمه‌ند بورهان مەجید له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه‌، "دەسەڵاتدارە ڕسواكانی هەرێم دوای ئەو هەموو كارەسات‌و قات‌و قڕییەی كەبەسەر خەڵكی هەژارو ستەم دیدەی كوردستانیان هێنا، داخی دڵیان‌و داخی شكستەكانیان‌و داخی دۆڕانەكانیان بەئێمەمانان دەفرۆشن".

ئه‌و ده‌ڵێت، "ئەوەتا خەڵكانی سوك‌و ڕسواو سەرسەری‌و چەقۆ وەشێن دەنێرنە بەردەمی دوكانەكەم بەڕۆژی نیوەڕۆ هەراسانمان دەكەن‌و گێچەڵ‌و شەڕمان پێدەفرۆشن".

ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ كه‌ تەنها گوناهی ئه‌و ئەوەیە كە "ئێمە لەسەنگەری گەلەكەمانداین، ستەمی ئەم دەسەڵاتدارە ستەمكارانەمان پێ قبوڵ ناكرێت بەم جۆرە كارانەشیان دەیانەوێ كۆڵمان پێبدەن‌و خۆمان ڕادەستیان بكەین، بەڵام خەیاڵیان خاوە چونكە ئێمە ڕق ئەستورتر بوین بەرامبەریان".

بورهان مەجید، یه‌كێكه‌ له‌هونه‌رمه‌نده‌ دێرین‌و ناسراوه‌كانی‌ شاری‌ سلێمانی‌‌و به‌رده‌وام له‌كاره‌ هونه‌رییه‌كانی‌ گوزارشتی‌ له‌ئێش‌و ئازاره‌كانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان كردووه‌.
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×