2020-02-15   740     
وه‌زاره‌تی بازرگانی ئه‌مریكا ٤٥ رۆژی دیكه ماوه‌ی زیاده‌ی دا به هواوی بۆ مۆڵه‌تی گشتیی كاتی بۆ ئه‌وه‌ی هاریكاری له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كاندا بكات.
ئاوێنە: وه‌زاره‌تی بازرگانی ئه‌مریكا، بڵاویكرده‌وه كه ٤٥ رۆژی دیكه ماوه‌ی زیاده‌ی داوه به كۆمپانیای ته‌كنه‌لۆجی چین هواوی بۆ مۆڵه‌تی گشتیی كاتی كه هاریكاری له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
به پێی روونكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه، ماوه‌ی نوێ دراوه به هواوی بۆ مۆڵه‌تی كاتیی كه خۆی له كاروباره‌كانی وه‌ك هه‌نارده‌ی به‌رهه‌م و گواستنه‌وه ده‌بینێته‌وه.
ئه‌و كۆمپانیایه كه به هۆی ئه‌وه‌ی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكای خستووه‌ته مه‌ترسیه‌وه له لایه‌ن واشنتۆنه‌وه سزای به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه، له ١٩ی ئابدا له لایه‌ن وه‌زاره‌تی بازرگانی ئه‌مریكاوه سێ مانگ مۆڵه‌تی كاتیی پێدرا، پاشان له ١٨ی تشرینی دووه‌مدا ماوه‌ی مۆڵه‌ته‌كه ٩٠ رۆژ درێژكرایه‌وه.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌ته‌كه به بڕیارێكی نوێی ٤٥ رۆژی دیكه‌ی درێژكرده‌وه تا هواوی و كۆمپانیاكانی سه‌ربه هواوی هاریكاری له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كاندا بكه‌ن.
له‌م نێوه‌نده‌دا، وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ دوو تۆمه‌تی نوێی ئاڕاسته‌ی هواوی و دوو هاوبه‌شی ئه‌مریكی كرد له‌باره‌ی دزینی نهێنیی بازرگانی.