مەلا كاكەحەمەی حاجی سەیفوڵا
  2020-05-12       2426       
مەلا كاكەحەمەی حاجی سەیفوڵا

ئا: سەڵاح سالار
1
كەسایەتییەكی زانستیی و نیشتمانەپەروەر بوو،
مامۆستای قەڵاچۆكردنی نەخوێندەواریی بوو،
ژیانی خۆی بۆ فێركردنی خوێندن تەرخانكرد.

2
كوڕی حاجی سەیفوڵای كوڕی حاجی حەبیبوڵایە
ساڵی 1890 لە شاری سلێمانی هاتووەتە دنیاوە.
مێردمنداڵ بووە كە باوكی كۆچی دوایی كردووە.

3
بۆیە لەجێی باوكی دەستی كردووە بە كەسابەت.
لای هەندێ لە زانا گەورەكانی وەك: چرۆستانی،
مەلا حسێنی پیسكەندی، مەلا عەزیزی موفتی،
وانی زانستە یٔیسلامییەكانی خوێندووە.

4
بۆ دریژەدان بە خوێندن زۆر شوێنی تر گەڕاوە،
وەك شارانی: سنە، سابڵاخ، سەردەشت و كۆیە،
لە كۆیە بڕوانامەی زانستی شەرعیی وەرگرتووە.

5
لە سەردەمی عوسمانییەكان بەسەرباز گیراوە،
سەردەمی دەسەڵاتی شێخ مەحموود كراوەتە قازی،
لە ناحیەكانی: سەنگاو، قەرەداغ قازی بووە.

6
یٔەم پیاوە ڕۆشنبیرێكی سەردەمی خۆی بووە،
باوەڕی وابووە نەتەوەی كورد بەر لەهەمووشت،
یٔەبێت ڕۆشنبیر و خوێندەواریی تیا گەشە بكات.

7
بۆیە ڕوو دەكاتە گوندەكانی ناوچەی گەرمیان،
خۆبەخشانە خەڵكی فێری خوێندەواریی كردووە.
لە دەڤەری شارەزوور و گەرمیان خزمەتی كرد،
زیاتر لە 35 ساڵ بەردەوامبوو.

8
یەكەمین پڕۆژەی نەهێشتنی نەخوێندەواریی،
لەناو كوردستاندا یٔەم پیاوە یٔەنجامی داوە.
لە بواری ڕێزمانی كوردیدا بەرهەمی هەیە.
چەند كتێبێك لەسەر ژیانی نووسراوە.

9
مامۆستا بۆ یٔەوەی میللەتەكەی هۆشیار بكاتەوە،
دەستبەرداری ژیانی خۆشی ناو شار بووە،
ڕووی كردووەتە گوندە دوورە دەستەكان،
سەدان كەس لێی سوودمەند بوون.

10
ساڵی 1925 ڕووی كردە گوندەكانی كوردستان،
تا كۆچی دوایی كرد لە خزمەتكرد بەردەوام بوو.
لە 10/5/1961 بە نەخۆشی كۆچی دوایی كرد.
لە گردی سەیوان بەخاك سپێردراوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×