ئەمڕۆ موچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت
  2020-05-20       831       

 ئەمڕۆ چوارشەممە،  موچەی مانگی یەکی ئەمساڵی حەوت وەزارەت و هەشت دەستەو سەرۆکایەتی هەرێم و سەرۆکایەتی پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران دابەشدەکرێت.

ئاوێنە: بەگوێرەی ئەو خشتەیەی كە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٠، موچەی هەریەک لە وەزارەتەکانی (گواستنەوەو گەیاندن، خوێدنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، شارەوانی و گەشتوگوزار، کارەبا، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، رۆشنبیری و لاوان، ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن) و هەروەها سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکایەتی پەرلەمان، ئەنجومەنی وەزیران دابەشدەکرێت.

بەگوێرەی خشتەكە هەر ئەمڕۆ موچەی هەشت دەستەش دابەشدەکرێت کە بریتین لە دیوانی چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ، ناوچەکانی، دەرەوەی هەرێم، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەسپاکی، کۆمسیۆنی هەڵبژاردن، دەزگای مین دابەشدەکرێت.

ئەو موچەی دابەشدەکرێت موچەی مانگی یەکی ئەمساڵە و لە چەند رۆژی رابردوشدا، وەزارەتی دارایی موچەی چەند وەزارەتێکی دابەشکرد و راشیگەیاند، بەپێی ئەو توانا داراییەی ئێستا لە بەردەستدایە، موچە دابەشدەکەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×