منداڵێكی دەرهێنەری كورد خەڵات دەكرێت
  2019-03-31       616       

منداڵێكی دەرهێنەری كورد كە خەڵكی شاری سەقزی رۆژهەڵاتی كوردستانە توانی خەڵاتی تایبەتی ڤیستڤاڵی فیلمی سلێمانی بەدەست بهێنێت.


ئاوێنە: ژیوار فەخرەدین، ئەومنداڵە كوردەی خەڵكی شاری سەقزی رۆژهەڵاتی كوردستانە، كە لەمیانی بەشداریكردنی لەدوەمین ڤیستیڤاڵی فیلمی منداڵان توانی خەڵاتی لیژنەی هەڵسەنگاندن‌و دادوەری ڤیستیڤاڵەكە بەدەست بهێنێت.


ڤیستیڤاڵی فیلمی منداڵان كە لەشاری سلێمانی سازكرابو 24 فیلمی لەخۆ گرتبو، بەجۆرێك منداڵانی توركیا، ئێران، فەرەنسا، مالیزیا تێیدا بەشدار بون.


زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×