پۆلیسی دارستان دەستگیركردنی 2 سەرپێچیكار رادەگەیەنێت
  2019-06-19       1390       


بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان‌و ژینگەی پارێزگای سلێمانی دەستگیركردنی 2 سەرپێچیكار رادەگەیەنێت، باس لەوەش دەكات ئەو دو دەستگیركراوە سەرقاڵی داربرین بون‌و دەستیش بەسەر یەك پیكاب لەداری تەردا گیراوە.


ئاوێنە: ئەمرۆ "چوار شەممە" بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان‌و ژینگەی پارێزگای سلێمانی راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە كە تێیدا هاتوە "لە بنکەی گاپیڵۆن 2 تۆمەتبار لەکاتی بڕینەوەی داری دارستانەکان دەستگیرکران،هاوکات توانرا دەست بگیرێت بەسەر 1 پیکاب داری تەڕو 1 مشاری کارەبایدا".



راگەیەنراو


لە گاپیڵۆن (2) سەرپێچیکار دەستگیرکرا

بڕینەوەی زۆرێک لەدارو درەختەکان کە جێگەی حەوانەوەی زیندەوەرانەو سەرچاوەی بەشێکی ژیانی تریانە کە باڵندەکان توشی کۆچی ناچاری دەکات ، بەڵام ئەفسەر و کارمەندانی پۆلیسی دارستان بەردەوامن لە دەرچوونە مەیدانیەکانیان لەسەرجەم بەش و بنکەکاندا و بەوپەڕی توانا هەوڵەکانیان چڕ کردۆتەوە بۆ دەستگیرکردنی سەرپێچیکاران ئەو مەبەستە لە بنکەی گاپیڵۆن (2) تۆمەتبار لەکاتی بڕینەوەی داری دارستانەکان دەستگیرکران .

لەئەنجامی دەرچونی مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گاپیڵۆن بەسەرپەرشتی (ملازم/ زانا گاهر حمە احمد) بۆ سنوری گوندی مالومە و شاخی قولێ توانیان (2) سەرپێچیکار دەستگیربکەن کە سەرقاڵی بڕینی داری دارستانەکان بوون هاوکات توانرا دەست بگیرێت بەسەر (1) پیکاب داری تەڕو (1) مشاری کارەبایدا .

پەڕاوی لێکۆڵینەوە کراوەتەوەو ڕادەستی بەڕێز دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×