غالب محه‌مه‌د: داواکاری گشتی عێراق سکاڵای لەسەر حکومەتی هەرێم جوڵاند
  2019-07-05       755       
غالب محه‌مه‌د ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق ئاشكرای‌ ده‌كات كه‌ داواکاری گشتی عێراق سکاڵای لەسەر حکومەتی هەرێم جوڵاندووه‌. جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌و كه‌یسه‌و لەقۆناغی دوەمدا سکاڵا دەباتە دادگای فیدراڵی عێراق.

ئاوێنه‌: له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا غالب محه‌مه‌د ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌ڵێت، "دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردودا ڕامگەیاند سکاڵا لەدژ حکومەتی هەرێم تۆمار ئەکەم لەبەرامبەر نەدانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم‌و گواستنەوەی ئەندامێکی داواکاری گشتی هەولێر، نوسراوێکم ئاراستەی داواکاری گشتی عێراق کرد کە هەستن بەجێبەجێکردنی دەستور  دەسەڵاتەکانی خۆیان‌و سکاڵا تۆمار بکەن دژ بەحکومەتی هەرێم‌و وەزیری دارای هەرێم‌و بەغداد، لەپێناو بەرژەوەندی موچەخۆرانی هەرێم".

ناوبراو رایگه‌یاندووه‌، "چەند ڕۆژێک پێش ئێستا داواکاری گشتی وەڵامی داواکارییەکەی دامەوە بەنوسراوی ژمارە (242) لەڕێکەوتی 17_6_2019 دەرچوە، تێیدا باسیانکردوە کە ڕێکاریی یاساییان گرتوەتەبەر بەرامبەر بەحکومەتی هەرێم بەتایبەتی وەزیری دارایی، لەدواکاری گشتی هەولێر بەنوسراوی ژمارە (1 تحریک 2019)".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ رونیده‌كاته‌وه‌، "کەوایە لێرەوە کارەکان دەکەوێتە ئەستۆی داواکاری گشتی هەلێرو دادگای هەولێر، بەڵام ئاشکرایە دادگا لێرە سەربەخۆیی خۆی ناپارێزێت‌و لەبەرژەوەندی هاڵاتیان بەگشتی کارناکات، وە بەپێی زانیاری بەندە لەدادگای هەولێر داوای پارێزەری وەزارەتی داراییان کردوە."

غالب محه‌مه‌د له‌رونكردنه‌وه‌كه‌یدا جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، "لێرەوە ڕایدەگەیەنم بەردەوام دەبم لەم کەیسە لەپێناو موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، چونکە لای هەمومان ئاشکرایە کە دادگا توانای بڕیاردانی لەسەر بەرپرسانی باڵای حکومەت نیە، بۆیە لەقۆناغی دوەمدا سکاڵا ئەبەمە دادگای فیدراڵی، لەبەرئەوەی دادگای فیدراڵی عێراق ناتوانێت خۆی بێبەری بکات لەم کەیسە، چونکە پێشتر لەداواکاری گشتی سکاڵا کراوە هیچ ڕێگایکی ترنەماوه‌، هیچ پاساوێکیان بۆنامێنێتەوە، داواکارم لەفەرمانبەران پشتیوانمان بن لەهەرکاتێک پێویستمان پێیان بێت ئامادەییان تێدابێت."

داواش له‌پارێزه‌رانی‌ خۆبه‌خش ده‌كات كه‌ هاوکاریی بكه‌ن له‌و كه‌یسه‌دا، "تاکو بتوانین ماف بۆ مافخوراوان بگەڕێنیینەوە پشت بەخواو پشتیوانی هەمولایەک."

لەخوارەوە ژمارەی مۆبایلەکەم دادەنێم بەهیوام هەرپارێزەرێک ئامادەی هەیە بێتە بەغداد بەخۆبەخشی ئاگادارم بکاتەوە.

غالب محمد علی
ئەندام پەرلەمان
07702122501
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×