چۆنێتی پشوازی کردن لە قوتابیانی قۆناغی یەکەمی قوتابخانە

جوان محەمەد
  2026-08-21     75

چوونە قوتابخانە بۆیەکەمجار، وەرچەرخانێکی گەورەیە لەژیانی منداڵدا سەرەتای ساڵی خوێندن بۆ منداڵێکی تەمەن شەش ساڵان، تەنھا گۆڕینی شوێن نییە لە ماڵەوە بۆ پۆل، بەڵکو گواستنەوەیەکی گەورەی دەروونی، کۆمەڵایەتی و ژیرییە. ئەم قۆناغە بناغەی حەز و خولیای منداڵ بۆ فێربوون لە داھاتوودا دادەڕێژێت. بۆ سەرکەوتنی ئەم پرۆسەیە، پێویستمان بە ھاوسەنگی و ھاوکارییەکی بەھێز ھەیە لە نێوان دوو جەمسەری سەرەکیدا ئەوانیش (خێزان و قوتابخانە)یە. لە دواییدا ڕۆڵی ھەردوکیان باس دەکەین.
 پۆلی یەکەم بناغەی  دروستکردنی کەسێتی مرۆڤە، یەکەم ھەنگاوی بڕینی ڕێگەی دووری کاروانی فێربوون و ڕێگەی گەیشتنە بە ئاوات و ویستەکانی مرۆڤ.
پۆلی یەکەم تەنھا سەرەتای فێربوونی پیت و ژمارەکان نییە، بەڵکو یەکەم تاقیکردنەوەی منداڵە بۆبنیاتنانی کەسایەتی سەربەخۆی خۆی لەدەرەوەی ھێلانەی خێزان، بۆسەرکەوتنی ئەم پرۆسەیە ،پێویستمان ھاوکارییەکی ھاوسەنگ ھەیە لەنێوان خێزان و قوتابخانە. 
چونکە خێزان یەکەم قوتابخانەی منداڵە پێش چوونی بۆباخچەو قوتابخانە، پێویستە خێزان بەشێوازێکی ئەرێنی باسی قوتابخانە بۆمنداڵەکانیان بکەن وەک:گێڕانەوەی یادەوەری خۆشی کاتی خۆیان لەقوتابخانە، چیرۆک، ھاوڕێی نوێ کەئەمانە والەمنداڵ دەکات بەحەزو پەرۆش بێت بۆ چوون بۆژینگەیەکی نوێ، ھەروەھا پێویستە لایەنی کەم دووھەفتە پێش دەستپێکی قوتابخانە کاتی خەوی منداڵ ڕێکبخرێتەوە بۆئەوەی لەپۆلدا ھەست بەماندوێتی نەکات، ھەروەھا گرنگە لەخێزاندا منداڵ فێری سەربەخۆیی و ھەست بەبەرپرسیاڕێتی کردن  بکرێت بۆئەوەی بتوانێت خۆی کاروباری خۆی لەقوتابخانە بەڕێوەببات، لەو کاتەدا متمانە بەخۆبوون لای منداڵ دروست دەکات.
ئەتوانین کاریگەری لەم پرسەدا دوای خێزان بخەینە سەر مامۆستای پۆلی یەکەم  چونکە ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت لە خۆشەویستنی دروست کردن لای  منداڵ  بۆ قوتابخانە یان ڕق لێبونەوە، مامۆستا ئەتوانێت لەسەر کەسێتی منداڵ ڕۆڵ بنەخشێنێت و ڕێگەی نیشان بدات بە ھەردوو باردا لایەنی ئەرێنی و نەرێنی، ئەگەرمامۆستا یەکەم ڕۆژ بەڕوویەکی خۆش  بەخێرھاتنێکی گەرم و ھەستجوڵێن پێشوازی لە قوتابیانی پۆلی یەکەم بکات و پشوودرێژبێت  لەسەر ئەو قوتابیانەی کە سەرەتای قوتابخانە لەدایکیان و ماڵاکانیان دادەبڕێن وھەستی نامۆیی وایان لێدەکات بیری ناخۆش بە ھزریاندا گوزەر بکات و گریان چاوەکانیان پڕ فرمێسک بکات، لەو کاتەدا مامۆستا باوەشێکی پڕ سۆزو میھرەبانیان بۆبگرێتەوە تا لەگەڵ ژینگەی قوتابخانەدا ڕابێن، ھەستی نامۆیی بگۆڕێت بۆ ژینگەیەکی پڕ لە خۆشی و یاری. لە ھەفتەی یەکەمی قوتابخانە دەست بەخوێندنی وانە نەکرێت بەڵکو بە گۆرانی و یاری و ناساندنی قوتابخانەو ھاوڕێکانیان ئاشنابکرێن.
ئێستا دەمەوێ ڕۆڵ و بایەخی خێزان و قوتابخانە ڕوون بکەمەوە: 
یەکەم: ڕۆڵی خێزان (بناغەی ئامادەکاریی دەروونی و جەستەیی)
خێزان یەکەم قوتابخانەی منداڵە. پێش ئەوەی یەکەم زەنگی قوتابخانە لێبدرێت، پێویستە دایک و باوک کار لەسەر چەند لایەنێکی گرنگ بکەن:
 * ئامادەکردنی دەروونی (دوورخستنەوەی ترس): پێویستە بە شێوازێکی ئەرێنی باسی قوتابخانە بۆ منداڵ بکرێت. گێڕانەوەی چیرۆکی خۆش، باسی ھاوڕێی نوێ و یارییەکان، وای لێدەکات بە پەرۆشەوە چاوەڕێی یەکەم ڕۆژ بێت، نەک بە ترس و دڵەڕاوکێوە.
 * ڕێکخستنی کات و خەو: پێش دەستپێکردنی دەوام بە دوو ھەفتە، پێویستە کاتی خەوتن و بەخەبەرھاتنی منداڵ ڕێکبخرێتەوە بۆ ئەوەی جەستەی ڕابێت و لە پۆلدا ھەست بە ماندوێتی نەکات.
 * ڕاھێنان لەسەر سەربەخۆیی: فێرکردنی منداڵ لەسەر کارە سەرەتاییەکانی وەک: بەکارھێنانی سەرئاو (توالێت) بە تەنیا، شوشتنی دەستەکان، لەبەرکردنی جلوبەرگ و پێڵاو، ڕێکخستنی جانتاکەی.
 * گەشتێکی ناساندن پێش کاتی دەوام: بردنی منداڵ بۆ بینینی بینای قوتابخانەکە، حەوشەکە،  پێش دەستپێکردنی فەرمی خوێندن، نامۆیی ژینگەکە لە مێشکیدا دەڕەوێنێتەوە.
دووەم: ڕۆڵی قوتابخانە و مامۆستایان (دروستکردنی ژینگەیەکی ڕاکێشەر)
ئەگەر ماڵەوە منداڵەکە ئامادە بکات، ئەوا قوتابخانە ئەو شوێنەیە کە دەبێت ئەو منداڵە لەخۆ بگرێت. ڕۆڵی مامۆستایانی پۆلی یەکەم لێرەدا ھاوشێوەی دایک و باوکە:
 * پێشوازیکردنی گەرم و پڕ لە میھرەبانی: یەکەم دیداری مامۆستا لەگەڵ منداڵدا ھۆکاری سەرەکییە بۆ خۆشویستن یان ڕق لێبوونەوە لە قوتابخانە. زەردەخەنە، باوەشکردن و بەخێرھاتنی گەرم کلیلی دڵتەنگی منداڵەکەن لە یەکەم ڕۆژدا.
 * خۆگونجاندن لە ڕێگەی یارییەوە (ھەفتەی یەکەم): نابێت لە ڕۆژانی یەکەمدا ڕاستەوخۆ دەست بە خوێندنی توند و نووسین بکرێت. پێویستە ھەفتەی یەکەم تەرخان بکرێت بۆ یاری ناسینی ھاوڕێکان، گۆرانی وتن، و کێشانی وێنە، تا منداڵەکە لە ژینگەکە ڕادێت.
 * ئارامی و دانبەخۆداگرتن: مامۆستا دەبێت درک بەوە بکات کە منداڵان لەم تەمەنەدا جیاوازن؛ ھەندێکیان زوو ڕادێن و ھەندێکی تریان بە گریان و دابڕان لە دایکیان دەست پێدەکەن. لێرەدا نەرمونیانی و ئارامیی مامۆستا زۆر گرنگە.
 * دروستکردنی ژینگەیەکی پۆلی ڕەنگاوڕەنگ: پۆلی یەکەم پێویستە پڕ بێت لە ڕەنگ، وێنەی کارتۆنی، و تابلۆی ھاندەر کە سەرنجی منداڵ ڕابکێشێت و وا ھەست بکات لە شوێنێکی دڵخۆشکەردا کار دەکات.
سێیەم: پردی پەیوەندی نێوان ماڵ و قوتابخانە
سەرکەوتنی منداڵ لەم قۆناغەدا تەنھا بە یەک لایەن بەدی نایەت. پێویستە پەیوەندییەکی بەردەوام و تەندروست لە نێوان دایک و باوک و مامۆستادا ھەبێت. گۆڕینەوەی زانیاری دەربارەی بارودۆخی دەروونی و جەستەیی منداڵەکە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی ھەر کێشەیەک لە سەرەتادا چارەسەر بکرێت و منداڵەکە بە دڵخۆشی و متمانە بەخۆبوونەوە ھەنگاوەکانی بەرەو پاشەڕۆژێکی گەش بنێت.

زۆرترین بینراو
دوای گەمارۆ نوێیەکانی واشنتۆن؛ ئێران هەڕەشەی وەڵامدانەوەی "وێرانکەر" لە ئەمریکا دەکات
باخچەلی حەوت خاڵ دژی ئیسرائیل پێشنیاز دەکات
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی عێراق: زیاتر له‌ 16 هه‌زار خانه‌نشین دوای مردنیان موچه‌كانیان رانه‌گیراوه‌
وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم: ئاماده‌كردنی پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌ی عێراق كۆتایی هات و بۆ به‌غدا نێردرا
لاهور شێخ جەنگی، لەیادی هێرشکردنە سەر "لالەزار"دا شیعرێک بڵاودەکاتەوە
چین له‌ وه‌ڵامی ئه‌مریكادا: سزا و گوشاره‌ ئابورییه‌كان چارەسەری قەیرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناكه‌ن
قەرەیلان: بەبێ بەشداریکردنی ئۆجەلان چەکدانان ئەستەمە و یاساکەی تورکیا ناتوانێت کێشەی ١٠٠ ساڵە چارەسەر بکات
تره‌مپ: ئه‌گه‌ر پێویست بوایه‌‌، سه‌د جاری دیكه‌ هێرشم ده‌كرده‌ سه‌ر ئێران
حکومەتی عێراق: ٣٠ی ئەیلول کۆتا وادەی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانانە نەک چەکداماڵینی گروپەکان
فەرهاد ئەتروشی: پێشمەرگە جیاوازە و بنەمایەكی دەستوری هەیە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×