مامۆستایەکی گرێبەست بۆ ئاوێنە: مووچەمان دواکەوتووە و وەزارەتی دارایی سەرقاڵی کۆکردنەوەی پارەیە
  2026-08-22     

نوێنەرێکی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، هەرێم دەبێت سێ مانگ چاوەڕیی داهاتی گومرگی بکات ئەوکاتەیە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست بدات، هەربۆیە هێشتا وەزارەت سەرقاڵی کۆکردنەوەی پارەیە.


ئاوێنە: مامۆستایەکی گرێبەست کە پێی باشبوو ناوی ئاشکرا نەکرێت و نوێنەری گشتی مامۆستایانی یەکێک لە پارێزگاکانی هەرێمە بە ئاوێنەی وت "لەوکاتەوەی حکومەتی هەرێم مووچەی بە مەقاسە بۆ دێت، هەرێم پارەی مامۆستایانی گرێبەست لە داهاتی ناوخۆ دەدات".

بەوتەی ئەو نوێنەرە، بۆ دابینکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەبێت سێ مانگ چاوەڕوانی داهاتی گومرگی بکات.

دەربارەی ئەوەی چەندێکە مامۆستایانی گرێبەست مووچەیان دواکەوتووە؟ ئەو ئاشکرایکرد "بەهۆی کۆکردنەوەی پارە، یەک مانگی تەواو مووچەی گرێبەستەکان دوادەکەوێت".

ئەو حاڵەتێکی لەناکاوی راگەیاند و دەڵێت "ئەگەر دواکەوتنی مووچەکانیان بەوجۆرەیە بەردەوام بێت، کێشە بۆ پەروەردیە ساڵی داهاتوو دروست دەبێت، مەترسی بایکۆت و ناڕەزایەتی دووبارە سەرهەڵدەداتەوە".
 

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×