دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر پێویست بوایه، سه‌د جاری دیكه هێرشم ده‌كرده سه‌ر ئێران. جارێكی دیكه دوپاتیشی ده‌كاته‌وه كه ئه‌گه‌روی هورمزی له‌ژێر كۆنترۆڵی ئه‌مریكادایه.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له وتوێژێكی رادیۆییدا رایگه‌یاند، بۆ رێگریی له‌وه‌ی ئێران چه‌كی ئه‌تۆمی به‌ده‌ستبهێنێت، ئه‌گه‌ر پێویست بوایه، سه‌د جاری دیكه هێرشی ده‌كرده سه‌ر ئه‌و وڵاته.
تره‌مپ وتیشی، ئه‌گه‌ر هه‌نگاوه‌كانی ئه‌و نه‌بونایه، ئه‌مڕۆ ئیسرائیل و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌نێوچوبون.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتیشی، ئه‌و كاته‌ی فه‌رمانی بۆردومانكردنی دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێرانی داوه، ئه‌و وڵاته ته‌نیا دو هه‌فته‌ی پێویست بوه بۆ دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی.
تره‌مپ جارێكی دیكه دوپاتیكرده‌وه، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی میدیاكان بڵاویده‌كه‌نه‌وه، گه‌روی هورمز له‌ژێر كۆنترۆڵی ئه‌مریكادایه.
جارێكی جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه توانا موشه‌كی و درۆنییه‌كانی ئێرانیان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو لاوازكردون و ئابورییه‌كه‌یشی گه‌یشتۆته سنوری داڕوخان.
تره‌مپ ئێرانی به "گونده‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست" ناوبرد‌و وتیشی "ئێران ته‌نانه‌ت هێرشی كردۆته‌وه سه‌ر وڵاتانی وه‌كو قه‌ته‌ر، به‌حره‌ین، كوێت و ئیمارات كه كه‌مێك پشتیوانیان له تاران ده‌كرد."
جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازیی ئه‌مریكا نه‌بوایه، ئێران ته‌واوی ئه‌و وڵاتانه‌ی له‌ناوده‌بردو ئاماده ده‌بو بۆ هێرشكردنه سه‌ر خاكی ئه‌مریكا