"وڵاتێکی کوردی لەکلتوور و بەرگی بیانیدا''

باوان فەرەیدون
  2020-06-24     986
پەیکەری یٔازادییمان ناوێت پەیکەری شێخ مەحمودمان ھـــەیە، قەڵای کرملین مان ناوێت قەڵای ھەولێرمان ھەیە، پردی لەندەمان ناوێت پردی دەلالمان، مایکڵ جاکسۆنمان ناوێت کەریم کابانمان ھەیە

قاتی یٔیتاڵیمان ناوێت شاڵی ھەورامیمان ھەیە، پاتسا و پیتزا ناوێت قەرەخەرمان و ترخێنەمان ھەیە، دۆنت وتۆستمان ناوێت گەزۆی تۆفیقی حەڵواچی'مان ھەیـــە!!


ھەمووان دەزانین مۆرک و ناسینەوەی ھەموو نەتەوەیەک  و گەلانی دونیا لەڕێگەی(کلتوور،زمان،مێژوو،فەرەنگ،نەژاد،یٔاین،شارستانی ،بەرھەمی یٔەدەب،شیعر....ھتد)دەناسرێنەوە گەلان و وڵاتان بەپێی  داب و نەریتیت ھەڵسەکەوتت لەگەڵ یٔەکەن،ھەڵسەنگاندن بۆ یٔەکەن ھەر گەلێک پارێزگاری لە "کلتووری ڕەسەنی" خۆی نەکرد واتە یٔەو گەلە لەمێژوودا بوونی نیە سڕاوەتەوە،وەک دەبین زۆرێک لە نەتەوەکان لەڕێگەی جەنگ وشەڕەوە ھەوڵیان داوە بۆ سڕینەوەی مێژوو و شوناســی یەکتر لەناوبەرن،وەک دەزانین یٔەم ناوچەی زیاتر لەھەموو شوێنک ڕووبەڕوی شەڕی  سەخت و دژواری جەنگ بۆتەوە؛بەتایبەت عێراق لەڕیگەی داگیرکەران چەندین جار کتێبەمێژوویەکانیان و نووسراوە گرنگەکانیان سوتێنراون و ھەڵدراونەتە ناو دەریاوە کە  لەڕەنگی مرەکەبەکە شین بوون،بێگومان کوردستانیش بێ بەش نەبووە بەھەمان شێوە ھەوڵی سڕینەوەی زمانەکەشیان داوین،بەڵام بەداخەوە لەیٔێستادا دەبینین لەلایەن ھەندێک لە خەڵکی بەناو ڕۆشنبیر و کەناڵ و میدیاکانمان خەریکی کاڵکردنەوەی کلتووری تۆخی ڕەسەنی کوردین،بەشێوازی ناتەندروست خەریکی کۆپیکردنی و چاندنی کلتووری ڕۆژیٔاوای و بیانین لەفکر و ھزری گەنجەکانی دواڕۆژماندا،یٔەم جۆرە تێگەیشتنە کە یٔەگەر کلتووری بیانیت تیادا نەبێت یٔەوا یٔێمە وڵاتەکەمان دواکەوتووە؛ تەواو ھەڵەیە کلتوور و مێژووی خۆمان بەکەم بزانین یٔێمە لەبری یٔەوەی بێن ھەموو خەڵک فێری خۆشەویستی و وەفا بۆ گەل و زمان  و کلتووری  کوردیکەن،فێری بێ یٔەرزشکردنی کلتوور یٔەدەن فێری خۆ بەکەمزانین لە بەرامبەر وڵاتان بەمایی یٔەوەی کورد خاوەنی مێژوو و کلتووری خۆی نەبێت؛لەکاتێکدا کورد لەسەرەتایی چاخەکانەوە خاوەنی شارستانیەتی خۆی بووە،پێویستە یٔێمە کاربکەین بۆ یٔەوەی ھەموو خەڵک بەتایبەت گەنجەکان ھەر لە جل و بەرگیان تا جۆری خۆراکەکەیان خۆماڵی بێت،ھەموو ھەوڵێکیان بخەنەگەڕ بۆ ناساندنی کلتوور لەڕێگەی سۆشیاڵ میدیاوە بگوازنەوە بۆ وڵاتان،بەڵام بەداخەوە نەک ھەوڵی یٔەوەیان نەداوە بەڵکو بەشایەنی خۆیانیان نەزانیووە خۆیان لێ بێ بەریکردوە،زۆریک لەگەنجان وەھا تێگەیشتوون کە کەسێک ببینن لەکۆمەڵگادا بەجلی قەشەنگ و جوانی کوردیەوە ڕێدەکات،بەجۆرێکی تر سەیری یٔەکەن کە بە(گوندنشین)ناودەبەن!!کەیٔەمە بیرکردنەوەیەکی تەواو ناڕاستە.
بەداخەوە ھەندێک لە میدیاکانەوە و لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان کلتووری نەگونجاوی وڵات بۆ یٔێمە پەخشدەکەن و پەیڕەوانیشیان بە پێشکەوتوو و ڕۆشنبیر ناوزەند دەکەن، زیانی گەورە دەگەیەنێت "کۆمەڵگا تاریکردن"دەکەن گەنجان دەگەوجێنن بە ناوی مۆدێل و دونیای سەردەم ڕەگی کوردایەتی ھەڵدەکێشن؛وایان لێ دەکەن یٔاینی خۆیان پشت گوێبەخەن.یٔەوەی خۆیان دەیانەوێت بیکەن دونیای تەکنەلۆژیا بێ سنور بکەن،ھەرگیز دژی فێربوون و گەڕان بەدوای زانست و زانیاری نین بەڵکو دەبێت بەشێوازێکی دروست مامەڵەبکەین،ھەر شتێک لەگەڵ کلتوور و داب ونەریتمان نەگونجا لەوێدا بووەستین.بەڵام یٔەم کلتوورەی یٔەمان بە بەمیدیاگەورەکانیان و بەرنامەی بۆدەکەن کۆمەڵگای پێ دەگەوجێنن  میلەتی یٔاقڵ نابێت فریوویان بخوات دەبێت ھۆشیاربێت؛لەکاتێکدا تەواو پێچەوانەیە وڵات بە زانست و یٔەدەب و زمان و داھێنانی خۆماڵی سەردەکەوێت نەک بە لاسایکردنەوە وڵاتان،بەڵکو شەرمە بۆ ھەرتاکێک خۆی بەکورد دەزانێت کلتوور ڕەسەنی خۆی پەیڕەونەکات چونکە یٔێمە لەلایەن وڵاتانی جیھان بە "کلتوور"ەکەمان دەناسرێینەوە،بەم کلتوورانە زیان بە ناسنامە و شوناســی نەتەوەکەمان زۆرێک لە سێکتەرەکان دەگەیەنین،بەتایبەت "کەرتی گەشت و گوزار"وڵاتان لەسەر بنەمای چەند خاڵێک کەدەبێت خاوەنی بین سەردانی وڵاتەکەمان دەکەن(کلتووری ڕەسەن،مێژوو،شارستانیەتی دێرین،شۆینی سەرنجڕاکێشی گەشتیاری)سەرنج بدەن دوای ھەموو خاڵەکان گەشتیاران حەز بەشوێنی گەشتیاری دەکەن،گەر ھاتوو گەشتیاران سەردانیان کردین لەچەند وڵاتێکی بیانی جیاوازەوە، کەھاتن و بینیان کەلەڕووی پەیوەندی کۆمەڵایەتی کلتوورەوە ھیچ جیاوازیەکی نیە لەگەڵ وڵاتەکەی خۆیدا؛لەڕووی خۆراکەوە زۆرینەی ڕیستۆڕانت و چێشتخانەکانمان خواردنی بیانی پێشەکەش دەکەن،لەڕووی ھونەریەوە یٔاواز و میلۆدی وڵاتانمان کۆپی کردوە،لەڕووی جلەوە لاسایی نیو ساتیل و مۆدێلی یٔەوانمان کردۆتەوە،لەڕووی تابلۆ و کاری پەیکەریەوە کە لەمۆڵ و بازاڕ و ھۆتێلەکانمان پیشانیان دەدەین گوزارشت لەگەلانی تر بکات؛یٔەوە بەڕاستی یٔایدگەلێک لەھزری گەشتیار دروست دەبێت یٔەم وڵاتەی گەشتی بۆ کردوە،ھیچ خاوەنی کلتوور و ھونەر و داھێنانی خۆی نیە،بەرھەم و بەخششی خۆی بی بەھا  بێ نەرخ کردوە،
بۆیە گەشتیارە لەکاتی ڕۆیشنەوەیدا لەناو فڕۆکە و لەسەر یٔاسمانی وڵاتەکەماندا لە پەنجەرەکەوە دەڵێت:"وڵاتێکی کوردی لەکلتوور و بەرگی بیانیدا"
یٔەوا ھەرگیز دووبارە بڕیاڕی گەشتی بۆ وڵاتی وەھاناکاتەوە.یٔێمە دەبێت بەردەوام بین لە زیندووکردنەوەی کلتوور کۆن  ھەوڵی بوونیادێکی ھونەریانەی زانستانە ڕەسەنیەتی کوردی لەخۆماندا بەرجەستەبکەین.
چۆن کلتووری ڕۆحیەتی گەلەکەمان وێنابکەین بۆ گەلانی تر؟
  پێویستە لەســەر یٔەوەی کوردستانشینە، سەرجەم ھەڵسوکەوت و مامەڵەیان ڕەنگدانەوەی  تاکێکی کوردی خاوەن و  کلتوور و زمان و یٔاین و یٔەدەبی ڕاستەقینەو خۆماڵی خۆمان بین،کاربکەین بۆ یٔەوەی بەرھەم و کۆشش و سێبەر خۆمان  زیادبکەین وبەکاربێنین،لەھەڵسوکەوتمان و ڕەفتارمان وەک داب و نەریتی کوردیبن، لەجل و بەرگماندا بەھەمەچەشن بین با زیاتر جلی کوردی بپۆشین،لەڕێستۆرانت و خواردنگەکانمانا خواردنی ڕەسەنی خۆمانیان پێ یٔاشنا بکەین  پێشەکەشی بەگەشتیار و میوانی ناخۆیی بکەین، لەسەر دیوار وشوێنەگشتیەکان لەبری نیگاری بیانی زەخرەفەی خۆماڵی بنەخشێنین کەگوزارشت لەنەتەوەکەمان بکات؛یٔێمە دەبێت دەستی کاریٔاسانی و ھاوکاری درێژبکەین بۆ بەھرەمەندان و کاری دەست ڕەنگینی خانمان و وێنەکێش و پەیکەرتاش و بەھرەدارانی ناخۆیی ھانیان بدەین بۆ کار و بەخششی زیاتر،بەڵام خەم ساردیەک و کەمتەرخەمی یٔەبینین ھەم لە  دەستەی گەشت و گوزار و بەڕێوبەرایەتیە گەشت وگوزاریەکان و وەزارەتی شارەوانی و گەشت  گوزار ،کەبەیٔەرکی خۆیان ھەڵنەستاون بۆ بۆ پەرەپێدانی زیاتر و پاراستنی شۆینە کلتوورییەکان وەک ڕەمزێک بمێنەوە لەشارەکان،یٔەرکی 
حوکمەتە بۆ دابینکردنی و دروستنی "بازاڕێکی کلتووری نیشتیمانی"لەشوێن و گەڕەکە کۆنەکانی شاردا بۆ ساغکردنەوەی و فرۆشتنی یٔەو بەرھەخۆماڵی و خۆکردانە ،لەکاتێکدا حوکمەت بەیٔەرکی خۆی ھەڵناسێت پێویستە لەسەر ھۆتیل و شوێنەگەشتیارییەکانمان،کەدەبێت ھاوکاری بەھرەدارانی ناخۆبن لەبری تابلۆ و بەرھەمی وڵاتان بەرھەمی نەتەوەکەمان نمایشکەن،لەپێناو یٔەوەی وزە و بەرھەم و داھێنانی ڕوو لەزیادبوون کەن لە کۆتایی پەیامێک بۆ گەنج ونەوەی داھاتووی یٔەم کوردستانە:کلتوور و زمان و جل وبەرگ پۆشینی خۆماڵی جێ شەرم و داوکەتن نیە بەڵکو  شانازی و سەرکەوتنێکی گەورەیە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×