تیرۆرکردنی ھشامو نیفاق
د. محهمهد عهلی
2020-07-07   1012
بەدڵنیاییەوە تیرۆرکردنی ھشام ئەلھاشمی کردەیەکی دڕندانەو نامرۆڤانەیەو بهههموو پێوهرهكان تیرۆری سیاسیو بێدەنگکردنە. بەڵام یٔەم ھەمو کوردە (مرۆڤدۆستو دیموکراتە!) لەکوێنو لهكوێ بوون لەبەرامبەر:
-تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمانو کاوە گەرمیانیو ویداد حسینو سۆرانی مامە حەمەو عبدولستار شەریف.
-ئازاردانی جەستەییو مەعنەویو زیندانیکردنی بەناھەقی چەندین چالاكوانی ههرێمی كوردستان.
- دهستیگركردنی نایاساییو دەڕپەڕاندنی چەندین چالاکوان لەھەولێری پایتەخت.
-ناشیرینکردنو بەکارھێنانی دامەزراوەکان لەلایەن دەسەڵاتی کوردیەوە بۆ ستەمکاریی و ئەجێندای حیزبیی و بنەماڵەیی.
-برسیکردن و بڕینی موچەی ههزاران فەرمانبەری ھەرێم.
-گرتن و ڕفاندن و ئازاردانی خۆپیشاندەران.
زۆرێک لەوانەی (بەبەپرسەکانیشەوە)، فرمێسکی تیمساح بۆ ھشام دەڕێژن، خۆیان ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ بەشێکن لەکردە بهدو ناشرینیەکانی ھەرێم. بەشێکی تریان لەدەزگاکاکانی حیزب و شاشەکانەوە، سەرقاڵی پاساو ھێنانەوەن بۆ یٔەو کردە نامرۆڤانانەی حیزب و دەسەڵاتی کوردی.
ھەڵوێست لەبەرامبەر ستەمکاریی و ناعەدالەتیی، بەپێی کات و شوێن و بەرژەوەندی و ئینتیمای سیاسیی و ئهتنی و ئایینی لەتناکرێت، ئەگەر ئهمه کرا، ئەوە مەسەلەکە بەرگریی نییه لەئازادی و عەدالەت، بەڵکو نمایش و دوڕوییەکی بێمانایە.