پێشنیارێکی دۆستانە: پەرلەمان دابخەن
د. محهمهد عهلی
2019-10-31   1085
لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و بۆڕێزگرتن لەدەنگدەران و پاراستنی لانی کەمی شکۆی پەرلەمانی کوردستان، داخستنی ئەم دامەزراوەیە بۆکاتێکی نادیار دەبێتە باشترین بڕیار.
-پەرلەمانێک نەتوانێت بەیەک وشەش باسی بودجەو پەسەندکردنی بکات، ئەوا قسەکردن لە چاکسازی و بنەبڕکردنی گەندەڵی و شەفافیەت دەبێتە گەورەترین چەواشەکاری و نەبونی ئەم دامەزراوەیە باشترە لەبونی.
-بۆ چەندین ساڵە دەرچوانی زانکۆ دانامەزرێن، بەڵام کوڕی سەرۆکی ھەرێم بەبڕوانامەی بەکالۆریۆسەوەو بەپێچەوانەی یاساوە، دەبێت بەسەرۆکی زانکۆ! ئایا لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵای پەرلەمانی کوردستان دەتوانێت بەدواداچون بکات بۆ ئەم کەیسە؟!
-پەرلەمانێک و لیژنەکانی نەتوانن چاودێری سەرۆکی حکومەت و کابینەکەی بکەن، پەرلەمانێک بەنیازی نوسینەوەی دەستورێکی نادیموکرات بێت، داخستنی دەبێتە پێویستیەکی مێژویی.