'لەبری بیرەوەری'م خوێندەوە

د. محه‌مه‌د عه‌لی
  2020-09-18     1323
چەند ڕۆژێک لەمەوپێش کتێبی "لەبری بیرەوەری"، نوسینی: کاک مەلا بەختیار، بە پی دی یٔێف بەدەست گەیشت وخوێندمەوە.

یەک: بەپێچەوانەی یٔیدیعاکانی سەرەتای کتێبەکەوە، کە باس لە گێڕانەوەی ڕوداوەکان دەکات بە شێوەیەکی بێلایەنانە، یٔەم کتێبە تا بینەقاقای نوقمی بەشەخسیکردن و نابابەتی بوونە.

دو: کاتێک مرۆڤ کتێبی "لەبری بیرەوەری" دەخوێنێتەوە، هەستناکات سیاسییەک نووسیویەتی کە کارەکتەرێکی بەشداری یٔەو قۆناغەو هەمو ڕوداوەکانێتی و پشکی شێری خراپەکاریەکانی یٔەوکات و یٔێستاشی لەیٔەستۆیە. سەراپای یٔەم کتێبە ریکلامێکی بێتام و بێمانایە، یٔارایشتێکی ڕەق و تەق و پیشاندانی نوسەرەکەیەتی وەک پیاو چاکێک لەناو دونیایەکی پڕ لەتاوان و توندوتیژی. هەمو یٔەمەش لەسەر حسابی بەشەیتانکردن و بەدڕندە پیشاندانی نەیارەکانی.

سێ: نوسەر بەدورودرێژی باس لە کاریگەری باری سایکۆلۆژیی کەس و ڕقی شەخسی دەکات لەسەر ڕوداوەکان و ڕەفتاری فیگەرە دیارەکانی خەباتی شاخ بە دیاردەیەکی ناتەندروستی دەزانێت. بەڵام تەوای کتێبەکە یٔەو ڕاستییە نیشاندەدەن: مەلا بەختیار خۆی دێڕێکی لە دەرەوەی یٔەم سایکۆلۆژیا ناتەندروستەدا نەنووسیوە و لەپاڵ نارسیزمدا، ڕق لەوانیتر و بە ناپاک ناوبردنیان، پرنسیپێکی تری زاڵی ناو کتێبەکەیە.

چوار: یٔایا ڕەوایە زۆربەی زۆری یان ھەمو تاوانەکان و ھەڵەکان و شکستەکانی چەندین ساڵی شۆڕش بخەیتە یٔەستۆی یەک کەس و کەمترین لۆمەی کەسی یەکەم و سەرکردایەتی حیزب بکەیت؟ باشە یٔەوانەی لە شاخبوون ھەموویان کۆیلەی یٔەو تاکەکەسە بوون؟ فیگەری بێیٔیرادە و نەفام بوون؟ داشی دامەبوون و یٔەو تاکەکەسە ھەمویانی جوڵاندوە؟ یان کەسانێکن بەرپرسن لەوەی لەو مێژووەدا چی ڕوویداوە.

پێنج: بەکام پێوەر و میتۆدی مێژویی و زانستی، نوسەری یٔەم کتێبە، ھیچ ھەڵەو کەموکوڕیەکی نەبوە لە نزیکەی ٤٠ ساڵی ژیانی سیاسیدا؟ بەواتایەکی تر، نوسەر بۆیەکجاریش، ڕەخنەی لەخۆی نەگرتوەو باسی لەکەموکورتیەکانی خۆی نەکردوە. یٔەم ھەڵە زەقە و ھەمەلایەنە، تەنھا یەکشت تەفسیریی دەکات: نارسیزمێکی ناتەدروست.

شەش: دوای ڕاپەڕین و یەکگرتنەوەی یٔاڵای شۆڕش و یەکێتی نیشتمانی، نوسەر چەندین بەرپرسیاریەتی باڵای ھەبوە لەناو یەکێتی و زۆرجاریش (یٔەم نەوەیە شاھیدن)، مەلا بەختیار یەکێک بوە لە داڕێژەرانی سیاسەتە ھەڵەکانی یەکێتی. بەڵام بەیەک وشەش ناڵێت: بەشێکبوم لەکێشە نەوەک چارەسەرو لەخراپی دۆخی یەکێتی و دۆخی حکومڕانی یٔەم ھەرێمە، پشکم بەردەکەوێت. ھەموومان مژدە و وادە سەیرەکانی مەلا بەختیارمان بیرماوە، کە ھیچیان نەک نەھاتنە دی، بەڵکو پێچەوانەکانیان ڕاستدەرچون. لە هیچ شوێنێکدا باس لە بەرپرسیارێتی خۆی لەخراپی دۆخی حیزبەکەی ناکات و هیچ پشکێکیشی لە وێرانەیی حکومڕانی یٔەم ھەرێمە بەرناکەوێت.

حەوت: کۆتایی کتێبەکەی تەرخانە بۆ باسکردن لە دروستبونی بزوتنەوەی گۆڕان. لەمەشدا کەمترین یاخود ھیچ لۆمەی یەکێتی و خودی خۆی ناکات کە چ ڕۆڵێکی خراپ و نامەدەنی و دژە یاسایان بینی لەململانێ لەگەڵ گۆڕان. (نانبڕاوکردن، تەزویری ھەڵبژارن، دەمانچە تەوزیعکردن، گرتن و لێدان و ھەوڵی تیرۆرکردن و ھەڕەشەکردن، ڕاپۆرتی پلینیۆمی یەکێتی ٢٠١٣، دەستێوەردانی حیزب لە خوێندنگاو زانکۆو دامەزراوەکانی حکومەت و وەرزش لەڕێگای مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتیەکان........ھتد). لە ھەمووشی خۆشتر، مەلا بەختیار و ھاوڕاکانی ڕایان وابوو بزوتنەوەی گۆڕان لە ٣ کورسی زیاتر ناھێنێت، کەچی بوو بەو بزوتنەوە گەورەیە لە ساڵی ٢٠٠٩داو ٢٥ کورسی پەرلەمانی بەدەستھێنا.

ھەشت: بەدڵنیاییەوە سیاسەتی کاردانەوەو ڕقی شەخسی، نابابەتی بون، خۆ بەفریشتە زان و ڕاکردن لەتەحەمولکردنی بەشێک لە بەرپرسیاریەتی کێشەکانی شاخ و شار و ھەڵواسینی ھەموو کێشەکان بە تاکە کەسێکدا، زیاتر بەرەو کەش و ھەوای کتێبێکی وەک یٔەلف لەیلە وە لەیلەمان دەبات، نەک کتێبێک ڕێزی لانی ھەرە کەمی بابەتی بونی تێدابێت.

نۆ: وەک ھەمیشە کاک بەختیار لەو کتێبەدا باسی کۆمەڵێک فەیلەسوف و نووسەری جیھانی دەکات، کە تەنھا بێیٔاگایی لە نووسینەکانی یٔەو نووسەرانە و سایکۆلۆژیای خۆ بە ڕۆشنبیر و تیوریستزان، دەیانھێنێتە ناو کتێبێکی یاداوەرییەوە کە گوایە باس لە ڕووداوەکانی سەردەمی خەباتی چەکداریی دەکات.

دە: کتێبی "لەبری بیرەوەری" ناتوانێت ببێت بە سەرچاوەیەک بۆ خوێندنەوەیەکی بابەتیی بۆ یٔاڵۆزترین قۆناغی مێژووی سیاسیی هەرێمی کوردستان، بەڵکو گەواهی لە خودیٔەڤینییەکی مەترسییداری سیاسەتمەدارێک یٔەدات کە لەناو یٔەو هەموو شکست و توندوتیژییەی ناو جەنگەڵستانی سیاسەتی کوردیی، بەتاق و تەنها وەک فریشتەو شۆڕەسواری ڕوداوەکان بە پاکیی ماوەتەوە.
زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×