کوا موڵکی گشتی

رێبین هه‌ردی‌
  2020-12-11     4377
کە هەموو شتێکت بۆخۆت پاوان کرد...کە داروبەردی وڵات هی ئـێوە بوو... کە چی جێگەو شوێنی خۆشە هی ئـێووە بوو... کە بازاڕو بن ئـەرزو سەرئـەرز تاپۆی خۆتان و بنەماڵەکانتان بوو.... کە هەموو نیتشتمان بەدەخیلەی خۆتان و موڵکی تایبەتی خۆتان بزانن... ئـیتر چۆن ئـەتوانن بەخەڵک بڵێن دەست بۆ موڵکی گشتی مەبەن؟ 

بۆ ئـێوە موڵکی گشتیتان هێشتۆتەوە تا داوا لەخەڵک بکەیت دەستی بۆ نەبات... کورە ئـێوە تەنانەت لە تۆپتۆپێن و بالەو باسکەشدان و ئـەوانەشتان پاوان کردووە..

موڵکی گشتیان کوا هێشتووە تا خەڵک بەهی خۆی بزانێت.. هەرچی هەیەو نیە هی خۆتانە وەک موڵکی باوکتان مامەڵەی ئـەکەن. 

کورە ئـێوە ژیانی هاوڵاتیانیش بەموڵکی خۆتان ئـەزانن کە هاوڵاتیان ئـەژین و نەکوژراون پیاوەتی ئـێوەیە کە بەزەیتان ئـەوەندو گەورە بووە نەتان کوشتوون.. هەموو جارێکیش بۆ بیرهێنانەنەوەی ئـەمە، چەندان کەس شەهید ئـەکەن و یەک کەسیش نیە لەم تاوانانەتان بپرسێتەوە. 

‎چ وڵاتێکتان دروستکردووە.. وڵاتێک کە هەمووی موڵکی ئـێوە بێت و چیتان بوێت تیایدا دەکەن، ئـیدی چۆن ڕوتان دێت باسی موڵکی گشتی و ئـەم شتانە دەکەن.

‎من دەزانم هێشتا کەڵبە و توانای خۆێن ڕیژیتان زۆرە، دەزانم بەئـاسانی دەکوژن و دەگرن و ئـەشکەنجە دەکەن.. بەس دڵنیابن تا ئـەم ولاتە بەمشێوەیە بێت قەت لەتوڕەیی و هاواری خەڵک ڕزگارتان نابێت.. بگرن، بکوژن، زیندانی بکەن... ڕۆژێک دێت تێدەگەن چ کارەساتێکتان بۆ خۆتان و وڵات دروستکردووە. 

ئـەمەی ئـێستا ڕوودەدات بەرهەمی بێ گوێی ئـێوەیە کە دەیان ساڵە خەڵک هاوارو تکاو بانگتان دەکات‌و ئـێوە نایبیستن..
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×