په‌یوه‌ندی شیعه‌كانی عێراق به حیزبی به‌عس
د. هه‌رێم حەسەن ئەحمەد بابان
2021-08-13   672
ئایا له حوكمڕانی به‌عسییه‌كان له عێراق، ته‌نها سوننه‌كان بڕیارده‌ربوون؟
به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حیزبی به‌عس به درێژایی حوكمڕانیه‌كه‌ی له عێراق، چه‌ندین كۆمه‌لكوژی له دژی شیعه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق ئه‌نجامدا. بۆیه زۆرجار شیعه‌وكورده‌كان وه‌كو دوو پێكهاته‌ی سته‌ملێكراوو به ده‌ستی حیزبی به‌عس و عه‌ره‌بی سوننه ده‌ناسرێنه‌وه.حیزبی به‌عسیش وه‌كو حیزبێكی سوننه هه‌ژماركراوه. له‌كاتێكدا وه‌ك چۆن هه‌زاران هاوڵاتی كوردی ه‌كو ئه‌ندام و هه‌وادار (چ له ترسان یان له برسان)، ده‌یان كه‌سی تریش وه‌كو به‌رپرسیاڕیتی له ڕیزه‌كانیی حیزبی به‌عس كاریان كردووه‌و ئێستا له كوردستان به خیانه‌تكار هه‌ژمارده‌كرێن. به‌هه‌مان شێوه، له ناو پێكهاته‌ی شیعه‌شدا به ڕێژه‌یه‌كی زۆر زیاتر له پێكهاته‌ی كورد لةناو حيزبى بةعس كاريان كردووه، كه ڕێژه‌كه‌ی جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ئاست ئه‌وهه‌موو نه‌هاماتیانه‌ی به‌سه‌ر پێكهاته‌ی شیعه‌داهاتووه، ئه‌و به‌رپرسانه‌ی شیعه‌ی ناو حیزبی به‌عس بێده‌نگ بوون، كه له‌ناو ئه‌و تاوانانه‌ی به‌رامبه‌ر به پێكهاته‌ی شیعه كراوه ته‌نها كیمیابارانكردنیان نه‌بینیوه.
سه‌ره‌تاكانی ده‌ركه‌وتنی حیزبی به‌عس له ناو شیعه‌كاندا
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی پێگه‌ی الراصد، له‌دوای دامه‌زراندنی حیزبی به‌عس له دیمه‌شی سوریا له ساڵی 1947، یه‌كه‌مین هه‌نگاوی چه‌كه‌ره‌كردنی حیزبی به‌عس له سالی 1952 له پارێزگا شیعه‌كانی وه‌كو نه‌جه‌ف و ناسرییه‌وه له‌سه‌ر ده‌ستی فواد الركابی شیعه‌وه بووه.ئه‌و كاته حیزبی به‌عس له‌لایه‌ن مه‌رجه‌عی شیعه محسن حه‌كه‌یمه‌وه پاڵپشتی ده‌كران.بۆیه له‌وساوه تاوه‌كو ساڵی 1963، شیعه‌كان پشكی شێریان له‌سه‌ركردایه‌تی حیزبی به‌عس به‌ركه‌وتبوو.ته‌نانه‌ت له‌دوای كۆنترۆڵككردنی ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن شیعه‌كان له ساڵی 1968وه، چه‌ندین كه‌سایه‌تی شیعه به‌رپرسیاێتیان هه‌بووه. دیارترینیان(ناظم كزار: به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گشتی)كه به‌توندوتیژی و ئازاردنی نه‌یارانی وه‌كو جه‌لادێكی ترسناك ناوی ده‌ركردبوو.ته‌نانه‌ت خودی خۆی وه‌كو حاكمێكی سه‌ربازی سزای له سێداردانی به تۆمه‌تی خیانه‌تی نیشتمانی به‌سه‌ر كه‌سایه‌تی ناوداری شیعه(مه‌هدی حه‌كیم)سه‌پاند. چه‌ندین كه‌سایه‌تی تری شیعه له حیزبی به‌عسدا پۆستی باڵایان هه‌بووه له وانه حه‌مزه زوبه‌یدی: پۆستی سه‌رۆك وه‌زیر. سه‌عدون حه‌مادی: پۆستی سه‌رۆك وه‌زیر، دواتریش پۆستی سه‌رۆك په‌رله‌مانی وه‌رگرت.له‌گه‌ڵ چه‌ندین كه‌سایه‌تی تر وه‌كو هانی فه‌كیكی-حه‌سه‌ن عه‌له‌وی-محمد سه‌عید صه‌حاف.... له‌گه‌ڵ ڕه‌زا باوه: كوردی فه‌یلی(شیعه)، كه یاریده‌ده‌ری ناظم كزار بووه‌وبه‌رپرسی به‌شی لێكۆلینه‌وه‌ی ئاسایشی گشتی بووه.
ڕێژه‌ی پێكهاته‌ی شیعه له ناو ڕیزه‌كانی به‌عس و سوپا‌و داموده‌زگاكانی تری حكومه‌تی عێراقی سه‌رده‌می به‌عس:
-ڕێژه‌ی شیعه له‌ناو كادیره ناوه‌ندییه‌كانی حیزبی به‌عس 75% .
- ڕێژه‌ی شیعه له‌ناو ئه‌ندامانی قیاده‌ی قطرى بةعس 50% .
-ڕێژه‌ی شیعه له‌ناو سوپای عێراقدا 80% كه 60% ئه‌فسه‌ره‌كانی سوپای عێراق شیعه بوون.
-ڕێژه‌ی سه‌ربازی شیعه له گاردی كۆماری 60% كه 50% ئه‌فسه‌ر بوون.
-ڕێژه‌ی سه‌ربازانی شیعه له هێزی پاسه‌وانانی تایه‌بت 30% كه 20% ئه‌فسه‌ر بوون.
-ڕێژه‌ی پێكهاته‌ی شیعه له هه‌واڵگری عێراق 60% بووه.
-ڕێژه‌ی شیعه له ئاسایشی گشتی 75% بووه كه 40% ئه‌فسه‌ری باڵا بوون.
-ڕێژه‌ی فه‌رمانبه‌رانی شیعه له داموده‌زگاو فه‌رمانگه‌كان 80% بووه، كه 60% به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كان شیعه بوون.
-ڕێژه‌ی سیعه له‌ناو قیاده‌ی قطری به‌عس و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران 55% بووه.
-له دوای ڕوحاندنی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس و لیستی (55 كه‌سییه‌كه، كه لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه) بۆ ده‌ستگیركردنیان بڵاوكرابۆوه، له‌و ڕێژه‌یه 35 به‌رپرسی باڵی به‌عس شیعه بوون، 14 كه‌سیان سوننی و 1 كه‌س مه‌سیحی بوو.
ئه‌م داتا‌و ژمارانه‌ی سه‌ره‌وه، ئه‌و راستییه ده‌پاتده‌كنه‌وه، كه حیزبی به‌عس نه‌ك ناتوانریت به حیزبێكی سوننه هه‌ژماربكرێت، به‌ڵكو حیزبێك بووه، پێكهاته‌ی شیعه كۆنترۆڵی زۆرینه‌ی جومگه‌كانی كردووه. كه‌چی هه‌بوونی ئه‌و قه‌باره‌ی گه‌وره‌یه‌ی پێكهاته‌ی شیعه، به‌هیچ جۆرێك نه‌بۆته‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه ماڵی و گیانییه‌كانی پێكهاته‌ی شیعه به ده‌ستی حیزبی به‌عس.