ئەخلاقی پوچ

عەبدوڵا رێشاوی‌
  2020-02-28     944
ئەو ھندۆسانەی گۆشتناخۆن بۆ ئەوەی ئازاری گیانلەبەران نەدەن و ھەزار و یەک تەقسی رۆحی تریشیان ھەیە بۆ ڕێز گرتن لە مەخلوقات و نیشاندانی مرۆڤ دۆستیی ..کەچی لە ھیند و میانمار ھاونیشتیمانیەکانی خۆیان بە تێزاب و ئاگر ئەسوتێنن ..

ئەخلاق و لاف و گەزافی ویژدان و ئینسانییەت و رۆحانیەت و پاکیی ، وەھمێکە لەگەڵ لەدایک بونی مرۆڤ لەدایک دەبێت بەڵام بەر لە مەرگی مرۆڤ دەمرێت..

ئەم شتەی کە پێی دەوترێت ئەخلاق و ئینسانیەت و مرۆڤ دۆستی و ھەمیشە مرۆڤ دڵی پێی خۆشەو پشتی پێ دەبەستێت و ھەندێک زۆرێکی پێ ئەخەڵەتێنن ، ئەوەندە پوچ و درۆزنە ھەمیشە لەگەڵ یەکەم تاقیکردنەوە شکست دێنێت و دەکەوێت..

بەڵام ئەوەندەش ئاوازێکی خۆشە مرۆڤ قەت نەیتوانیوەو ناتوانێ دەستبەرداری ببێت..ھەرچی بەڵای مرۆڤایەتیە لەسایەی سەری ئەم ئاوازە خۆشە پوچە درۆزنەوەیە ..کە پێی دەوترێت ئەخلاق و مرۆڤ دۆستیی

تۆ بەئەخلاق و مرۆڤ دۆستی تائەوکاتەی بەکەڵکت دێت، ئیتر دوای ئەوە پشتی تێدەکەیت بە ھەزارو یەک پاساو..شتێکی ئاوا پشتی پێ دەبەسترێت ؟بنەمایەکە بۆ ڕێککەوتن؟یان سەرەتایەکە بۆ ھەڵخەڵەتاندن؟

ئەگەر ویستت من باوەڕت پێ بکەم گوتارێکی ئەخلاقییم پێشکەش مەکە..بێدەنگ بە ،خۆم لێت تێئەگەم.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×