هونەرمەند کیژان ئیبراهیم خەیات ڕایگەیاند، نوێترین بەرهەمی ڕۆژی ٨ـی مارس بڵاو دەکاتەوە و بەرهەمەکە بە زمانی کوردیی و هۆڵەندیی تۆمار کراوە.
کیژان ئیبراهیم خەیات لە ڕێگەی هەژماری ئینستاگرامەوە ئاشکرای کرد، بەرهەمێکی نوێی بە ناوی “با وەک خۆم بم”، ئامادەیە و ڕۆژی ٨ـی مارس بڵاو دەکرێتەوە.
دەربارەی بەرهەمەکە هونەرمەند کیژان دەڵێت: ئاواز و هۆنراوەی بەرهەمەکە لە ئامادەکردنی خۆیەتی و پەیامەکەشی ئازادیی مرۆڤە بە گشتی و ژنان بەتایبەتیی.
باسی لەوەش کرد، کە ئەو گۆرانییە نوێیە بە هەردوو زمانی کوردیی و هۆڵەندی ئامادە کراوە و ڕۆژی ٨ـی مارس “ڕۆژی جیهانیی ژنان” بڵاو دەکرێتەوە.
جێی ئاماژە پێ کردنە هونەرمەند کیژان ئیبراهیم خەیات، پێشتریش بەرهەمێکی تایبەت بە ژنانی بەناوی “ژن” بڵاو کردووەتەوە.