دیوانی چاودێری دارایی: ئەستەمە لە ماوەیەکی کەمدا مووچەخۆران هەژماری بانکییان هەبێت
  2024-02-27       296       

بەڕێوەبەری گشتی لە دیوانی چاودێریی دارایی ڕایگەیاند، هێشتا ڕوون نییە بەغدا داوای چی دەکات سەبارەت بە هەژماری بانکیی مووچەخۆران، جەختی لەوەشکردەوە، “ئەستەمە لە ماوەیەکی کەمدا فەرمانبەرانی هەرێم هەژماری بانکییان هەبێت.”

ئاوێنە: د. محەمەد زراری، بەڕێوەبەری گشتی لە دیوانی چاودێریی دارایی ڕایگەیاند، بەپێی یاسای بودجە دەبێت سێ مانگ جارێک وردبینی لە داهات و خەرجی لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا بکرێت، لە دوێنێشەوە تیمێکی دیوانی چاودێریی وەزارەتی دارایی عێراق لە هەرێمی کوردستانن و سەرقاڵی وردبینین لە داهات و خەرجیی مانگی تەمموزی ساڵی ڕابردوو تاوەکو کانوونی یەکەم.

باسی لەوەشکرد، لە یاسای بودجە بەهۆی ئینفاقی فعلییەوە غەدرێکی گەورە لە هەرێمی کوردستان کراوە، چونکە ئەو بودجەیەی دیاریکراوە بۆ هەرێم نانێردرێت، بەهۆیەوە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دوادەکەوێت.

د. محەمەد زراری ئاماژەی بەوەکرد، هێشتا ڕوون نییە بەغدا داوای چی دەکات سەبارەت بە هەژماری بانکیی مووچەخۆران، بەڵام ئەوە ڕوونە کە ئەستەمە هەموو مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە کەمترین کاتدا هەژماری بانکیان هەبێت، چونکە دروستکردنی هەژمار ئاسان نییە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×