سبەی موچەی وانەبێژان لە هەولێر دابەشدەكرێت
  2024-02-27       174       

بڕیارە سبەی چوارشەممە، موچەی مانگی 11ی ساڵی رابردوی مامۆستایانی وانەبێژ لە سنوری پەروەردەی دەوروبەری هەولێر دابەشبكرێت.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دەوروبەری هەولێر، ئەمڕۆ سێشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، سبەی چوارشەممە ڕێکەوتی 28/2/2024، بەڕێوەبەرانی قوتابخانەكان دەتوانن سەردانی بەشی ژمێریاری بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی پارەی وانەبێژان بۆ مانگی 11/2023.

بەپێی رێنمایی ژمارە 14ی وەزارەتی دارایی هەرێم، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن، لەنێوان 250-350 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش  250-400 هەزار دینار خەرج دەکرێت.

ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان 37 هەزار مامۆستای وانەبێژە، کرێی مانگانەیان نزیکەی 15 ملیار دینارە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×