فڕۆكەخانەی هەولێر لەبارەی دروستبونی كێشە بۆ نیشتنەوەی فڕۆكەیەكی توركیش ئێرلاین لە فڕۆكەخانەكەیان دەڵێت، كێشە لە سیگناڵی سیستمی (GPS)ی فڕۆكەكەدا هەبوە بۆیە گەڕاوەتەوە بۆ وڵاتی توركیا‌و دوای چارەسەركردنی كێشەكە، دوبارە گەڕاوەتەوە بۆ فڕۆكەخانەی هەولێر.
ئاوێنە: به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، لە رونكردنەوەیەكدا وتی"له‌فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، سێ ڕێگای جیاواز و هه‌ماهه‌نگ و كارا و به‌رده‌سته بۆ نیشتنه‌وه‌ی هه‌ر فڕۆكه‌یه‌ك، كه ئه‌وانیش بریتین له: سیسته‌می ILS و سیسته‌می GPSو Visual.
ئەوەشی خستۆتەڕو"به‌رده‌ستبونی هه‌ر یه‌كه له‌م ڕێگایانه ده‌وه‌ستێته سه‌ر داواكاری هێڵه ئاسمانییه‌كان و خواستی كاپتنی فڕۆكه‌كان. به‌پێی ڕێسا و میكانیزمی گه‌شته‌كانی هێڵی ئاسمانی (Turkish Airline)، پێویسته هه‌ردو سیسته‌می (ILS , GPS) به‌رده‌ست و كارا بن له كاتی نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كانیان."
ئاماژەی بەوەشداوە "له‌كاتی هاتنی ئه‌م فڕۆكه‌یه‌ی ئه‌مڕۆی هێڵی ئاسمانی (Turkish Airline)، هه‌ردو سیسته‌مه‌كه به‌رده‌ست بوه، به‌ڵام كێشه له سیگناڵی سیسته‌می (GPS)ی فڕۆكه‌كه هه‌بوه، بۆیه گه‌ڕاوه‌ته‌وه وڵاتی توركیا، دوای چه‌ند كاتژمێرێك كێشه‌ی سیسته‌می (GPS)ی فڕۆكه‌كه چاره‌سه‌ركرا، دوباره گه‌ڕایه‌وه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و به‌بێ هه‌بونی كێشه له نیشتنه‌وه‌ی دا گه‌شته‌كه ئه‌نجام درا."
جەختیشی كردۆتەوە كە گه‌شتی سه‌رجه‌م فڕۆكه‌كانی ئه‌مڕۆی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، به كه‌شێكی ئاسایی و كۆنتڕڵكراو و بێ كێشه ئه‌نجام دراون.