قائیمقامی قەزای شارباژێڕ رایگهیاند، بەهۆی بارینی بەفر و دابەزینی پلەکانی گەرما و بەستنی شەقامی سەرەکی شارباژێڕ لەدیوی سلێمانی و سیتەک ئاستەنگ بۆ شۆفێران دروست بوە و داوا له هاوڵاتیانی دهكهن به ئاگابن، دهشڵێت، ئهو فەرمانبەرانەی ناتوانن هاتوچۆ بکەن بەمۆڵەت بۆیان ئەژمار ئەکرێت.
عوسمان ئەنوەر، قائیمقامیەتی شارباژێڕ له راگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه، بەهۆی بارینی بەفر و دابەزینی پلەکانی گەرما و بەستنی شەقامی سەرەکی شارباژێڕ لەدیوی سلێمانی و سیتەک ئاستەنگ بۆ شۆفێران دروست بوە و لەئێستادا تەنها ئۆتۆمبێلبی دەبڵ ئەکسل دەتوانێت هاتوچۆ بکات و تیمەکانیان سەرقاڵی پاکردنەوەی شەقامەکانن و لە ئێستادا شەقامی هەواری شار بۆ تونێلی پێشڕەو داخراوە.
ئاماژهی بهوهشكردوه، داواکارن لە شۆفێران و فەرمانبەرانی کە ئۆتۆمبێلی بەرزیان پێنییە واتا (دەبڵ ئەکسل) هاتوچۆ نەکەن.
پهیوهست به دهوامی فهرمانبهرانیش، قائیمقامیەتی شارباژێڕ دهڵێت، "بۆ فەرمانبەرانەی ناتوانن هاتوچۆ بکەن بەمۆڵەت بۆیان ئەژمار ئەکرێت".