''جگە لەڕادەستکردنی هەموو دۆسیەی نەوت، هیچ شتێکی تر لەهەرێمی کوردستان قبوڵناکرێت''
  2024-02-28       476       

لیژنەی نەوت‌و غازى په‌رله‌مانى عێراق هۆشداریى به‌هه‌رێم ده‌دات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، جگە لەڕادەستکردنی هەموو دۆسیەی نەوت، هیچ شتێکی تر لەهەرێمی کوردستان قبوڵناکرێت.

کازم تەوکی ئەندامێکی لیژنەی نەوت‌و غاز لەپه‌رله‌مانى عێراق دوایین پێشهاتەکانی دانوستانی نێوان حکومەتی ناوەندیی‌و حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەبارەی یاسای نەوت‌و غاز ئاشکراکردو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "لەمەودوا هیچ مەرجێکی نوێ لەهەرێمی کوردستان قبوڵناکرێت‌و دەبێت سەرجەم دۆسیەی نەوت ڕادەستی بەغدا بکات".

وتیشى:"حکومەتی هەرێم جگە لەدانیشتن لەسەر مێزی گفتوگۆ بۆ دەرکردنی یاسای نەوت‌و غاز هیچ بژاردەیەکی تری لەبەردەمدا نییە، بەرزبونەوەی سەقفی داواکارییەکانی هەرێمیش ئاستەنگ بۆ دەرکردنی ئەو یاسایە دروستدەکات".

هەروەک دەشڵێت:"هەندێک خاڵی تەکنیکی بۆ خاڵی سیاسی گۆڕاون‌و هەرێمی کوردستان لەبەرامبەر دەکردنی یاسای نەوت‌و غاز سەقفی داواکارییەکانی بەرزکردۆتەوە".

جەختیشیکردۆتەوە، حکومەتی ناوەندیی لەمەودوا هیچ مەرجێک  قبوڵناکات کە هەرێمی کوردستان بیەوێت بیسەپێنێت، هەروەک هیچ داواکارییەکیش قبوڵناکات جگە لەڕادەستکردنی هەموو دۆسیەی نەوت بەبەغدا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×