ڕاکان جبوری پارێزگاری کەرکوک ڕێککەوتنێکی نێوان کوتلەی عەرەبیو تورکمانی ئاشکراکرد بۆ پێشکەشکردنی کاندیدێک بۆ پۆستی پارێزگار لەکەرکوک، دهشڵێت:"تێڕوانینو دیدگای هاوپەیمانیی عەرەبیو تورکمانی یەک شتەو ئەویش پاراستنی دەستکەوتەکانی کەرکوکە".
ئاوێنە: ڕاكان جبوری لەچاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا وتویهتى:“تێڕوانینو دیدگای هاوپەیمانیی عەرەبیو تورکمانی یەک شتە، ئەویش پاراستنی دەستکەوتەکانی کەرکوکە، لەکاتێکدا ناکۆکیی کورد کاریگەریی لەسەر پێکهێنانی ئیدارەی کەرکوک هەیە”.
هەروەک ڕاشیگەیاندوە، "داواکارییەکانی پێکهاتەکان، چارەسەرکردنی دۆخی کەرکوک دوادەخەن، هیچ ڕێککەوتنێکی گشتگیرو دەستەجەمعیش لەنێوان پێکهاتەکانی کەرکوک بۆ پێکهێنانی ئیدارەی پارێزگاکە بونى نییە".
جبورى دهڵێت:"دەستپێشخەرییەکانی محەمەد شایع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی چارەسەرکردنی قەیرانی کەرکوکو پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی ئەو پارێزگایە، لەلایەن پێکهاتەکانەوە بەشێوەیەکی کارا گفتوگۆی لەبارەوە نەکراوە".
بەوتەی ناوبراو، "دۆخی کەرکوک هەستیارەو پێویستی بەکاتی زیاترە بۆئەوەی لایەنەکان بگەنە ڕێککەوتن، دەبێت لایەنە جێبەجێکارییەکان یان یاسادانان بەباشی لەدۆخی کەرکوک تێبگەن".