پۆلیسی سلێمانی ده‌ڵێت، هێزه‌كانیان كارگه‌یه‌كی ساخته‌ی دروستكردنی زه‌یتی زه‌یتون-یان ئاشكراكردووه كه ڕۆنی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاوڵاتیان (بایه‌عی)و سابونی ڕه‌قی تێكه‌ڵ كردوه‌و به‌ڕۆنی زه‌یتی زه‌یتون به‌شێوه‌ی ئۆنلاین له‌ڕێگه‌ی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه به‌هاوڵاتیانی فرۆشتووه.
ئاوێنه: له‌ڕاگه‌یه‌ندراوی پۆلیسدا هاتووه، "دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 2024/4/13، له‌گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری تازه له‌شاری سلێمانی ئاگر له‌ماڵێك كه‌وته‌وه‌و بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی كه‌سێك، ده‌ستبه‌حێ هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتنه شوێنی ڕوداوه‌كه، پاش ئه‌وه‌ی كه‌شف‌و هێڵگاری بۆ شوێنی ڕوداوه‌كه ئه‌نجامدراو لێكۆڵینه‌وه له‌ڕوداوه‌كه ده‌ستیپێكرد، هێزه‌كانی پۆلیس گومانیان له‌هه‌ندێك ئامێر‌و كه‌ره‌سته كرد كه له‌ماڵه‌كه‌دا هه‌بووه."
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو، "له‌ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیسدا ده‌ركه‌وت كه له‌و ماڵه‌دا كارگه‌یه‌كی ساخته‌ی دروستكردنی زه‌یتی زه‌یتون هه‌بووه كه ڕۆنی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاوڵاتیان (بایه‌عی)و سابونی ڕه‌قی تێكه‌ڵ كردوه‌و به‌ڕۆنی زه‌یتی زه‌یتون به‌شێوه‌ی ئۆنلاین له‌ڕێگه‌ی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه به‌هاوڵاتیانی فرۆشتووه."
پۆلیسی سلێمانی ده‌شڵێت له‌ئێستادا به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ری لێكۆڵنه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر ئامێر‌و كه‌لوپه‌ل‌و ماده به‌كارهاتووه‌كاندا گیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.