نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر تەرمی ئەو کجەی لە ساڵی رابردو لە لایەن دو تیک تۆکەرەوە خرابوە خوارەوە بە مردویی لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە، دایکی کچەکە دەڵێت، "باوک و براکانی کوشتویانە"، بەڵام تا ئێستا لایەنی ئەمنی و تەندروستی هیچ رونکردنەوەیکیان لەبارەی گیانلەدەستدانی ئەو کچە بڵاونەکردوەتەوە.
لە مانگی (تشرینی یەکەم/11)ی ساڵی 2023 ئاسایشی شاری هەولێر دو کەسی بە تۆمەتی دەستدرێژی کردن و خستنەخوارەوەی کچێک لە یەکێک لە شوقەکانی ئیسکانەوە دەستگیرکرد.
بۆ ماوەیەک ئەو کچە بێهۆش بو، دوای ئەوەی دۆخی تەندروستی ئاسایی بوەوە، ناوی هەردو تۆمەتبارەکەی ئاشکرا کرد و وتی، "دەستدرێژی کردومەتە سەر و لە شوقەکەوە هەڵیانیاومەتە خوارەوە."
بە گوێرەی زانیارییهكان، پێش نیوەڕؤی ئەمڕۆ چوارشەممە، چوار کەس بە چەکەوە چونەتە نێو ماڵی ئەو کچە و دەستڕێژی گولـلەیان لێکردوە و کوشوتیانە.
لە ئێستاد پزیشکی داد توێکاری بۆ تەرمی کچەکە دەکات، بڕیارە کەمێکی دیکە دەزگا ئەمنییەکانی شاری هەولێر رونکردنەوە لەبارەی شێوازی گیانلەدەستدانی ئەو کچە بڵاوبکەنەوە.