بڕیارە سبەی پێنجشەممە، ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان کۆببێتەوە.
ئاوێنە: سەعدی پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە، بە میدیای رەسمی حزبەكەی وت، سبەینێ ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی ئامادەکارییەکانی ھەڵبژاردن و گفتوگۆکردن لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەچونی پڕۆسەکە.
ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێتی ھەمو ئامادەکارییەکانی بۆ بەڕێوەچونی پرۆسەکە کردوە، لە کۆبونەوەکەیاندا گفتوگۆ لەسەر چۆنیەتی دەستپێکردنی بانگەشەی ھەڵبژاردن دەکەن.