وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌باره‌ى ڕوداوه‌كانى هاتوچۆوه هاته‌ده‌نگ‌و پڕۆژه‌یه‌ك ده‌داته وه‌زاره‌تى ناوخۆ، وه‌زیرى ته‌ندروستیش ورده‌كاریى‌و زانیاریى زیاتر له‌باره‌ى پڕۆژه‌كه‌یان ئاشكراده‌كات‌و ده‌ڵێت:"زۆربه‌ى قوربانیه‌كان ماتۆڕسوارن".
له‌دوەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی سڕکردن لەهەولێر، سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "لەبەشی چاودێری چڕ لەنەخۆشخانەکان تائێستا چەند کێشەو ئاستەنگییەک لەبەردەم کەرتی تەندروستیی گشتی هەیە، بۆیە ئومێد ئەم کۆنفرانسەو ڕاسپاردەکانی، ببێتە هاوکارو پاڵپشت بۆ ئەوەی پەرەی زیادبونی تەختەکانی خەواندن‌و تیمارکردنی نەخۆشەکانی بەشی چاودێری چڕ بێت".
وه‌زیرى ته‌ندروستى ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "نەخۆشخانە گشتییەکان لەڕوی کوالێتی خزمەتگوزاریی لەبەشی چاودێری چڕ زۆر پێشکەوتوە، بەڵام کێشەکە لەکەمی قەرەوێڵەی چارەسەرکردنی نەخۆشە، چونکە ژمارەی بنکە پزیشکییەکان زیادبون‌و بەهەمانشێوەش ژمارەی نەخۆشان زیاتربون، هەرچەندە بەشێکی زۆری نەخۆشەکان هاوڵاتییانی ئاوارەن‌و هەندێکیش لەناوچەکانی دیکەی عێراقەوە بۆ چارەسەری تەندروستی ڕوو لەنەخۆشخانەکانی هەرێم دەکەن".
ئه‌وه‌شى وت، "ئێستا قوربانییانی شەڕو کێشە کۆمەڵایەتییەکان لەپلەی یەکەم دێن لەهەرێم، بەڵام لەگەڵ ئەوەی ڕوداوەکانی هاتووچۆ کەمبوەتەوەو لەپلەی دوەم دێت، کەچی زۆرینەی ئەو ڕوداوانەی تۆماردەکرێن بەهۆی ماتۆرسکیلەوەیەو بۆ ئەمەش پڕۆژەیەکمان لەسەر ئەم پرسە داوەتە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم بۆ ئەوەی کۆنترۆڵی دیاردەی ماتۆڕسوار‌ی بکرێت، چونکە بەشێکی زۆری قوربانییانی ڕوداوەکان، ماتۆڕسوارن‌و دەکەونە بەشی چاودێری چڕ".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "ئێستا ئەو قوربانییانەی لەکێشەو ڕوداوە کۆمەڵایەتییە دەکەوێتەوە لەپلەی یەکەمی قوربانییاندان لەبەشی چاودێری چڕ".