وتەبێژی حكومەتی عێراق: بەردەوام دەبین لەناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم
  2024-04-22       335       

وتەبێژی حكومەتی عێراق رایگەیاند، گفتوگۆكانیان لەگەڵ حكومەتی هەرێم بەردەوامن لەبارەی چارەسەركردنی كێشەی تەوتینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و دەشڵێت، بەغدا بەردەوام دەبێت لە ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

ئاوێنە: باسم عەوادی، وتەبێژی حكومەتی عێراق، ئەمڕۆ دوشەممە، بە میدیای رەسمی یەكێتی وت، بڕیاری تەوتینی موچەی فەرمانبەران، بڕیاری دادگای فیدراڵییەو دەبێت هەمو دەسەڵاتەكان پابەندبن پێوەی. پێویستە حكومەتی هەرێم هەمو زانیارییەكان لەوبارەیەوە پێشكەش بە حكومەتی فیدراڵ بكات لەنێویشیاندا زانیاریی لەبارەی موچەی سەرجەم وەزارەتەكان، بەڵام تاوەكو ئێستا حكومەتی هەرێم زانیاریی لەبارەی و هێزە ئەمنییەكان پێشكەش نەكردوە.

ئاماژەی بەوەشدا، حكومەتی عێراق دو موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی ناردو بەردەوامیش دەبێت لە ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، لەگەڵ ئەوەشدا لەگەڵ حكومەتی هەرێم لە گفتوگۆدایە بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەیەك لەبارەی زانیارییەكانی موچەخۆرانی دامەزراوە ئەمنییەكان و پێشمەرگە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×